به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (11)دا كه رۆژی30/4/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: رێگای گشتی: ئه‌و رێگا قیرتاوكراوه، یان قیرتاو نه‌كراوه‌یه كه بۆ هاتوچۆی ئوتۆمبیل ته‌رخان كراوه كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه، جۆره‌كانی رێگا گشتییه‌كانیش به خێرا‌و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و هی دیكه به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كرێن له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. سێیه‌م: رێگای هاتوچۆی خێرا: ئه‌و رێگا گشتییه‌یه كه تایبه‌ت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و دامه‌زراوه‌و، خزمه‌ت به موڵك و سامانی هاوشان و نزیكی خۆی ناكات، واتا (شووره‌داره) و، مه‌ودای هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی تێدا جیاكراوه‌ته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ هیچ رێگایه‌ك یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان هیچ ئاراسته‌یه‌كی تر یان پیاده‌ره‌و، له‌هه‌مان ئاستدا یه‌كتر نابڕن و وه‌ك رێگایه‌كی خێرا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و، راگه‌یه‌ندراوه. چواره‌م: پێل (پرد): به كۆنكریت، یان به ئاسن، یان به هه‌ردووكیان دامه‌زراوه، پانتاییه‌كه‌یشی له (6) مه‌تر زیاتره له‌وانه‌شه له چه‌ندین پانتایی پێك هاتبێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆی جۆربه‌جۆر یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یان هه‌ردووكیان به‌سه‌ر ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه یان له‌سه‌ر خڕێك (فتحه) داده‌مه‌زرێت و، چه‌مكی پردیش، ئه‌و پرده سه‌ر ئاوكه‌وتوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌هه‌ر جۆرێك داڕێژرابن و وه‌ژێر كار خرابن، وه‌زاره‌تیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه به پرد پێناسه‌یان ده‌كات. پێنجه‌م: یه‌كتربڕ: بریتییه له تۆڕێك رێگای پێكه‌وه به‌ستراو و یه‌كتربڕ له‌سه‌ر یه‌ك ئاست یان زیاتر، كه رێگای هاتوچۆ له نێوان دوو رێگا یان زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كات. شه‌شه‌م: تونێڵ: رێگایه‌كه به ژێر رێگایه‌كی تر یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان روبار، یان كه‌نداو، یان كه‌ناڵ، یان چیا، یان به‌رزاییدا ده‌ڕوات، نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه دامه‌زراوه و، به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، به تونێڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت. حه‌وته‌م: ئاوباره (القنگره): ئاوڕۆیه‌كی داخراوه و، خزمه‌تگوزاری یان ئاو به كه‌نالێكی سروشتی یان به ئاوه‌ڕۆیه‌كی سروشتی یان ده‌ستكرد له‌لایه‌كی رێگاكه‌وه بۆ لایه‌كه‌ی تری ده‌گوازرێته‌وه و، ئه‌مه‌ش پرد ناگرێته‌وه. هه‌شته‌م: قه‌ده‌غه‌كراو: قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 1ـ رێگا یان پرد یان ئاوباره یان یه‌كتربڕ، یان تونێل. 2ـ زه‌ویه‌كانی هاوشانی رێگایه‌كه ده‌گرێته‌وه كه وه‌زاره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ری ده‌چوێنی و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كان: قورسایی لۆریه‌كه و كێشی ئه‌و باره ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ر میحوه‌رێك له میحوه‌ره‌كانی لۆریه‌كه دانراوه. به‌شی دووه‌م ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه و مه‌وداكانی كارپێكردنی مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌لامه‌تیی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و چاككردنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ریان. دووه‌م: دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و، رێكخستنی به‌كارهێنانیان. سێیه‌م: دیاركردنی قورسایی میحوه‌ری لۆریه‌كان و خێرایی و مه‌ودای ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنن. چواره‌م: ئاسانكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێلیان پێدا ده‌ڕوات و به موڵكردنیان و، رێكخستنی رێكاری خه‌مڵاندنی به‌شه‌كانی تری له دامه‌زراو و چێنراو و زه‌رعات و، چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان. پێنجه‌م: رێكخستن و مۆڵه‌ت پێدانی بنیادنانی ئه‌و ده‌مه‌زراوانه‌ی كه خزمه‌ت به رێگا گشتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و، دیاری كردنی دووراییان له‌و رێگایانه‌وه. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی پیشان دان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی. حه‌وته‌م: رێكخستن و پێدانی مۆڵه‌ت و دانانی هۆكاره‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان. مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و رێگا گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوباره و جێگاپه‌ڕینه‌وه و تونێل و یه‌كتربڕانه‌ش كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان و، ئه‌و دامه‌زراو و گۆڕه‌پانانه‌ش كه خزمه‌ت به‌و رێگایانه ده‌به‌خشن. دووه‌م: هه‌موو جۆره پردێك كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانییه‌كان و ده‌ره‌وه‌شیان كه وه‌ها ناسراون سه‌ر به وه‌زاره‌ت بن، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌شه سه‌رگیراوه‌كانی پرده‌كه ده‌گرێته‌وه نه‌ك ته‌نیشته‌كان. به‌شی سێیه‌م به موڵكردن و خه‌مڵاندن مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت داوا ده‌كات: (نیشانه‌ی ده‌ستكاری نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه له تۆماره‌كانی عه‌قاریدا دابنرێت كه حوكمه‌مانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت له رۆژی دانانی نیشانه‌كه‌وه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا بگرێت كه ده‌قه‌كانیان له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای خه‌مڵاندنی به‌های پاشكۆكانی له دامه‌زراو چێنراو و زه‌رعه‌ته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری تۆماری خانووبه‌ره و نوێنه‌ری كشتوكاڵ و نوێنه‌ری یه‌كێتی جوتیاران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له پارێزگا یان له یه‌كه‌ی كارگێڕی و خاوه‌ن زه‌وی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و، لیژنه‌ش بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو په‌نا بۆ شاره‌زایه‌ك یان زیاتر ببات. سێیه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بنه‌ماكانی ئه‌و خه‌مڵاندنه پێڕۆ ده‌كات كه له یاسای به موڵككردنی ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواره‌كانیدا هاتووه. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و هه‌ر كه‌سێكیش كه پێوه‌ندیی هه‌بێت به پاشكۆكانی ئه‌و زه‌ویه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه خه‌مڵێندراوه، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به جێگای عیقاره‌كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆنووسی خه‌مڵاندنه‌كه ده‌رببڕن، دادگاش له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌یری ناڕه‌زاییه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌شی به‌ر تانه لێدان ده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژدا له رۆژی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌كه‌وه ده‌ست به موڵك كردنی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه له مادده (4)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووس كراون، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای به موڵك كردن ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواركراوه‌كانی و، به‌هاكه‌شی له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێندرێ كه نیشانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كردنی له‌سه‌ر دانراوه یان له‌و رۆژه‌وه كه داوای به موڵك كردنی كراوه یان كامه‌یان باشتر بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی ده‌كرێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا كه نه‌كرا ناونیشانی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی به زه‌ویه‌كان و پاشكۆكانییه‌وه وه‌ربگیرێت ئه‌وا ژماره‌ی پارچه‌كان له‌و كه‌رتانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو جاران له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه راده‌گه‌یه‌ندرێ و (90) نه‌ود رۆژیش مۆڵه‌ت به په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم دابن و (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژیش به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بن بۆ سه‌ردان و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان و به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ناوبراویش پارچه زه‌ویه‌كان به موڵكراو داده‌نرێن. سێیه‌م: به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چواریه‌كه یاساییه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له یاسای موڵكداركردندا هاتووه، وه‌رده‌گیردرێت ئه‌مه‌ش به‌پێێ ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌قنووس كراون و ئه‌م حوكمه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه جێبه‌جێ ده‌كرێت حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ره‌گه‌ز و جۆر و جێگا و، ئه‌و یاسایه‌ش كه موڵكداریه‌كه‌ی پێكراوه ئه‌گه‌ر چوار یه‌كه یاسایه‌كه پێشتر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت وه‌رنه‌گیرابێت. چواره‌م: زه‌ویه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتیه‌كان كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌موڵك كراون، تۆمار ده‌كرێن و تایبه‌ت ده‌بن به وه‌زاره‌ته وه تۆماره‌كانی عیقاریی ئه‌و زه‌ویانه‌ش هه‌موار ده‌كرێن كه به‌ر له كارپێكردنی ئه‌م یاسایه به موڵككردنیان ته‌واو بووه. پێنجه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت پێویستی به‌هه‌ر رووبه‌ره زه‌وییه‌ك نه‌ما كه ده‌قه‌كه‌ی له‌به‌ندی (چواره‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وا خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه چواره‌چێوه‌ی سنووره‌كه‌یه‌وه و ده‌ستیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌وه. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت له‌جیاتی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و، به‌هاو ده‌نگیش له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێریه‌كاندا ده‌ست درێژی له‌سه‌ر لاده‌بات. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر زه‌ویه‌ك یان باخێك یان هه‌ر به‌شێكیدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بگرێـت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌گه‌لی رێگای گشتی و پرد، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه نه‌ترازێت، بۆ ئه‌وه‌ش كرێ ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له (30) رۆژ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له به‌ندی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، كرێی ساڵانه یان مانگانه‌ی ئه‌و عیقاره دیار ده‌كات كه بڕیار دراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت و، كۆنووسێكیشی له‌گه‌ڵدا رێكده‌خات، باره هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاشكۆكانی تێدا ده‌چه‌سپێنێت. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئه‌و عیقاره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له كۆنووسی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا جێگیر كراوه و پاش خه‌مڵاندنی هه‌مان لیژنه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ش ده‌كرێته‌وه‌كه تووشی عه‌قاره‌كه هاتووه. به‌شی چواره‌م قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتییه‌كان و پرده‌كان مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چووێنێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێنه‌وه: یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشیتیه خێراكان و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و لادییه‌كان و ئه‌وانی دیكه جگه له‌و به‌شانه‌ی كه به‌ناو چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه‌كان ده‌ڕوات كه دیاری كردنیان به‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر یه‌ك له خۆیان ده‌كه‌وێت. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌و پردانه‌ی كه ناشێ كارگه‌ری له بێژنگدانیان تێدا دابنرێت یان كارگه‌ی به‌رد هه‌ڵكه‌ندیان تێدا دابمه‌زرێت یان گۆڕانكاریه‌كی وه‌ها له ئاڕاسته‌ی رووباره‌كه‌دا بكرێت كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به پایه‌كانی پرده‌كه یان به‌جێگه نزیكه‌كانی. سێیه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا یه‌كتر بڕه‌كان و تونێل و شوێنی په‌ڕینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌بوون. مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ناشێ له چوارچێوه‌ی سنووری قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا له هیچ لایه‌كیاندا بینا دروست بكرێت، یان بچێندرێت، یان زه‌رعه‌تی لێ بكرێت، یان رووباری تێدا لێ بدرێت، یان جۆگه‌ی تێدا رابكێشرێت یان خوێده‌ڵینی تێدا هه‌ڵكه‌ندرێت یان وێستگه‌ی سووته‌نیی تێدا دابمه‌زرێت یان ته‌لی لێ ڕایه‌ڵ بكرێت یان ئامرازی پڕوپاگه‌نده و راگه‌یاندنی لێ بچه‌سپێت یان هه‌ر كارێكی تر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت، مه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت به‌نووسین ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دابێت. دووه‌م: ناشێ له‌م دیوو و ئه‌ودیوی رێگا ده‌ره‌كیه سه‌ره‌كیه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و رووبه‌ره‌دا هه‌ڵكه‌ندن ئه‌نجام بدرێت كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو هێڵی هاوته‌ریب به هێڵی ناوه‌ڕاست له مه‌وداو یه‌ك كه‌له (75) حه‌فتاو پێنج مه‌تری راست و چه‌پی رێگای یه‌ك سایده‌وه دوورنه‌بێت و(100) مه‌تریش له ڕێگای دوو سایده‌وه دوور نه‌بێت، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی مه‌رج و به‌ندو به‌ستێك كه خۆی داینابێت. سێیه‌م: پردێك یان ئاوباره‌یه‌ك یان شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر دامه‌زراوێكی دی له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگا گشتیه‌كان دروست بكات، به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌به‌ش نه‌بێت كه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ش كه ڕێگه‌یه‌كی شوێنگره‌وه‌ی كاتی گونجاو له‌ماوه‌ی ئیشه‌كه‌دا بۆ هاتوچۆ دابین بكات كه هه‌موو نیشانه‌كانی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی تێدا فه‌راهه‌م بێت. چواره‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشیتیه‌كاندا دامه‌زراون ئه‌وانه‌ی كه هی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تن پێش به‌ركارخستنی ئه‌م یاسا به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌گیرێن ئه‌گه‌ر بوونیان كاریگه‌ری نه‌ریتی له‌باره‌ی هونه‌ری یاخود سه‌لامه‌تی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان هه‌بێت، هه‌ڵگرتنیشی له كیسه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆی و وه‌زاره‌تدا ده‌بێت. پێنجه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه سه‌ر به‌غه‌یری ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه له ده‌قی به‌ندی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون و به مۆڵه‌تی ئوسوڵی یان به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نێكی فه‌رمی دامه‌زراون، لاده‌برێن، ئه‌گه‌ر به‌ر له جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه دامه‌زرابن، یان دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دوای قه‌ره‌بووه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریه‌كی نه‌ریتی له رووی هونه‌ریه‌وه كردبێته سه‌ر رێگایه‌كه و سه‌ر سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو ده‌كرێن: 1- ته‌نها قه‌ره‌بووی تازه دامه‌زراوه‌كان ده‌كرێت. 2- قه‌ره‌بووه‌كه له رۆژی پێدانی مۆڵه‌ته‌كه‌وه، یان له رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندیه‌كه‌وه، یان له رۆژی پێدانی ئیزنی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌كانه‌وه، یان له رۆژی هه‌ڵكه‌ندنیه‌وه كامیان بۆ هاووڵاتیه‌كه باشتر بوو، له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێنرێت، ده‌نا له‌كاتی پشكنین و خه‌مڵاندنه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت كه كرێی هاوشێوه بێت، مه‌گه‌ر رێكه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌بووبێت. 3- بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتیی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕی و فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ده‌خه‌مڵێنرێت. 4- وه‌زاره‌ت و پێوه‌ندیدار بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌به‌ره‌م دادگای به‌رایی تایبه‌ت به جێگای دامه‌زراوه‌كه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاری قه‌ره‌بووه‌كه‌وه ده‌رببڕن و بڕیاری دادگاكه‌یش به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا به‌ر تانه‌لێدان ده‌كه‌وێت. 5- قه‌ره‌بووه‌كه و خه‌رج و مه‌سره‌ف و كرێكانی له ڕێی ئه‌و دادگایه‌وه ده‌درێت كه تایبه‌ت به جێگه‌ی پڕۆژه‌كه بێت، له‌و پاره‌یه‌ش ده‌درێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دایناوه، پاره‌كه‌ش به‌پێی یاسا به خاوه‌ن مافه‌كان ده‌درێت. شه‌شه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه به ده‌ست درێژی له، دوای جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه یان دوای دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دامه‌زراون، به‌پێی یاسا لاده‌برێن و، لابرده‌نه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كه كارگێرییه‌وه ده‌كرێت كه تازه دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌وێته ناو شوێنی جوگرافیاییه‌كه‌ی و له‌سه‌ر حسابی ده‌ست درێژكه‌ر ده‌بێت، ئه‌ویش له‌ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژدا، له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی به‌و ده‌ست درێژییه. حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بدات: 1- به‌كارهێنانی به‌شێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌ی رێگای گشتیه‌ی كه بۆ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌گه‌لی گه‌شت و گوزار، یان خزمه‌تگوزاریی رێگایه‌كه، یان بۆمه‌به‌ستی كشتوكاڵی وه‌رزی، یان بۆ ئه‌و كشتوكاڵه‌ی كه ده‌ڵێ رێگایه‌كه بپارێزن و ژینگه‌كه‌ش چاكتر بكه‌ن، یان بۆ راكێشانی قابلۆ، یان بۆ دانانی كۆڵه‌كه‌ی كاره‌با، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی ئاو، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی دیكه‌ی حكومه‌ت، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگه‌كه‌دا هاودژ نه‌بێت و زیان به سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی نه‌گه‌یه‌نێت. 2- مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پسپۆڕه‌كان بۆ دانانی هۆیه‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كاندا به‌پێی به‌ند و مه‌رجی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت. 3- هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و باخانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایه‌كه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان كارنه‌كاته سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری و سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی سه‌ر رێگایه‌كه، به‌مه‌رجێك به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له‌سه‌ر حسابی خاوه‌نه‌كانیان په‌رژین بكرێن. 4- هێشتنه‌وه‌ی تازه دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و بینایانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگه‌كه‌وه، له‌و رێگایانه‌دا كه به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كراون به‌مه‌رجێ مانه‌وه‌یان هاودژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگایه‌كه و سه‌لامه‌تی هاتوچۆ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: أ ـ به‌شه‌كانی ئه‌و بینایانه‌ی كه له (10) ده مه‌تر قوڵتر ده‌ست درێژییان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به لابردنیان زیان به هه‌موو بینایه‌كه بگه‌یه‌نێت. ب ـ كۆڵه‌كه‌كانی كاره‌با و ته‌له‌فۆن قابلۆكانی میحوه‌ری و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كه‌ناڵه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی پشته‌وه‌ی. ج ـ ئه‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خانه‌كانی په‌رستش و گۆڕستانه‌كانن. هه‌شته‌م: دامه‌زراو و پڕۆژه‌گه‌لی وه‌به‌رهه‌مهێن موڵكی هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك بن، له حوكمه‌كانی به‌ندی شه‌شه‌می ئه‌م مادده‌یه به ده‌رده‌بن و تا ته‌مه‌نی ره‌نێوهێنانیان به‌سه‌ر ده‌چێ، به‌مه‌رجێ هێڵی ره‌نێوهێنانی تازه‌یان بۆ زیاد نه‌كرێت، ئه‌وانه دوای به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی وه‌به‌رهێنانیان، له‌سه‌ر حسابی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له نوێ دامه‌زراوه‌كه خاوه‌نیه‌تی لاده‌برێن و هیچ قه‌ره‌بوویه‌كیشیان ناكه‌وێت. نۆیه‌م: بیناو دامه‌زراو و شوێنی دیكه‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاری رێگا گشتییه‌كان به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای په‌یوه‌ندیدار و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت كه ئاماده‌كراوه یان نه‌خشه‌ی بۆ دارێژراوه و به‌و چۆنیه‌تییه‌ش كه شوێنه‌كه ده‌یخه‌مڵێنی له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ئه‌و رێگایانه و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه رێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچوێنێت. ده‌یه‌م: ناشێ هیچ بینایه، یان دامه‌زراو، یان هیچ تازه دامه‌زراوێك یان شاردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی دابمه‌زرێت كه به‌كارهێنانیان مه‌ترسی یان بێزاركردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی رێگاكه‌و به‌كارهێنه‌ره‌كانی هه‌بێت به‌هۆی دووكه‌ڵ ده‌رهاویشتن یان هه‌ڵم یان غاز یان تۆز یان بۆنی زیانبه‌خش یان شتی له‌و جۆره بابه‌تانه‌یان لێ بكه‌وێته‌وه، ته‌نیا له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه به‌لای كه‌مه‌وه (500) پێنج سه‌د مه‌تر له قه‌ده‌غه‌كراوی سنووری ڕێگای هاتوچۆی خێرا و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان دوور بن و، رێگاش ده‌درێت به خاوه‌نی پارچه كشتوكاڵیه‌كان كه خانوویه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ خۆیان به‌پێی یاسا دروست بكه‌ن، به‌مه‌رجێ په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه به‌لای كه‌مه‌وه (25) بیست و پێنج مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی رێگاكه‌وه دووربێت و یه‌كسه‌ریش به ڕێگه‌كه‌وه نه‌به‌سترێت، به‌ڵكو به ڕێگه‌كانی خزمه‌تگوزاری هاوته‌ریبـی رێگا خێرا خۆجێیه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه، یان به‌و ڕێگا خۆجێیانه‌وه ببه‌سرێته‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن. یازده‌یه‌م: ڕێگای گونده‌كان و كشتوكاڵیه‌كان له حوكمه‌كانی به‌ندی ده‌یه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن، پڕۆژه كشتوكاڵی و كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و تروكانی هێلكه‌و هاوشێوه‌كانیان نه‌بێت كه ڕێگه به دامه‌زراندیان نادرێت له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه مه‌ودای دووریان كه‌متر نه‌بێت له (500) پێنج سه‌د مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگایه‌كه‌وه. به‌شی پێنجه‌م كێشی قورسایی میحوه‌ری بارهه‌ڵگره‌كان مادده‌ی نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ڕێگا گشتیه‌كان به‌كارده‌هێنن به به‌یاننامه‌یه‌ك دیارده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چوێنێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و، وه‌زاره‌تیش بۆی هه‌یه هه‌ندێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئۆتۆمبێله‌كانی هێزی چه‌كدار و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه بۆ حاڵه‌تی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێن به ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، جێگاكانی وێستگه‌ی كێشانی ئۆتۆمبێله‌كان دیاری ده‌كات و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه بینایه‌گه‌ل و گۆڕه‌پانی له باریان بۆ دابین بكات له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئامێره‌كانی كێشان و پاراستنیان. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ و وه‌زاره‌ت، وه‌رگرتن و هه‌ڵسوڕاندن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و، سه‌پاندنی سزایش به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجام ده‌درێت. سێیه‌م: وه‌زاره‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌رك و فه‌رمانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان كه سه‌ربه‌خۆیه‌تی، به كه‌رتی تایبه‌تی به‌پێی ڕێنمایی گه‌لێك بسپێنرێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌ریده‌چوێنێت. چواره‌م: هه‌موو وێستگه‌كانی كێشان كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌و ڕێنمایی و به‌ند و كۆتوبه‌ندانه ده‌یانگرنه‌وه (الچوابگ) كه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ریانده‌چوێنێت. به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نه‌بێ. پێنجه‌م: 1 ـ پاره‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (1000) هه‌زار دیناره وه‌ك كرێ له‌بڕی كرده‌وه‌ی كێشانی هه‌ر بارهه‌ڵگرێك له وێستگه‌كانی كێشان وه‌رده‌گیرێت. 2ـ ئه‌و كرێیه‌ی كه له بڕگه‌ی (1/پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت. 3 ـ كۆی ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه‌ی (2/پێنجه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ ـ 75% هه‌فتاو پێنج له‌سه‌دا له حیسابی وه‌زاره‌ت داده‌نرێت و بۆ چاككردنه‌وه و درێژه پێدانی وێستگه‌كانی كێشان ته‌رخان ده‌كرێت و پێداویستییه پێویستیه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گی ئه‌م ویستگانه‌ی پێ دابین ده‌كرێت. ب ـ 25% بیست و پێنج له‌سه‌دا بۆ هاندانی ئه‌و كرێكارانه داده‌نرێ كه كار ده‌كه‌ن و له‌نێو ئه‌وانیشدا كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی كه له ویستگه‌كانی كێشاندان. ج ـ له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی و به‌كارخستنی ویستگه‌كانی كێشانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت كه له بڕگه‌ی (سێیه‌می) ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌كه‌رتی تایبه‌ت سپێردرا، ئه‌وا خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن له داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو ده‌درێت هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی (1)ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چووێنێ، له‌گه‌ڵ چاودێری كردنی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌رچوون. د ـ وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربكات. به‌شی شه‌شه‌م سزاكان مادده‌ی یازده‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت وله (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: زیانێكی ئه‌وتۆ به ڕێگا گشتیه‌كان بگه‌یه‌نێت كه ببێته مایه‌ی به‌ربه‌ست دانان له‌به‌رده‌م هاتوچۆ و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری ڕێگایه‌كه دروست بكات. دووه‌م: ئاگاداركردنه‌وه به ڕۆژ و، رووناككردنه‌وه به شه‌و پشت گوێ بخات له‌و جێگایانه‌دا كه كاری هه‌ڵكه‌ندنی تێدا ده‌كرێت یان له‌سه‌ر ڕێگه گشتیه‌كان مادده گه‌لێك فڕێ درابێت. سێیه‌م: به‌كارهێنانی ڕێگه گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یا به‌كارهێنانی بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژییه‌كه‌ش لاده‌دات. چواره‌م: سه‌رپێچی له ڕێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێرایه‌كان كردبێت، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراون. مادده‌ی دوزاده‌یه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه‌متر نه‌بێت له (300000)سێ سه‌د هه‌زار دینار و، زیاتر نه‌بێت له (750000) حه‌وت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، هه‌ركه‌سێك: یه‌كه‌م: ده‌ست درێژی كرده سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یان به‌كارهێنان به‌بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژیه‌كه‌ش لاده‌دات. دووه‌م: بووبێته هۆی په‌كخستنی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگا گشتیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان. سێیه‌م: نیشانه‌یه‌كی هاتوچۆ یان زیاتری هه‌ڵكێشابێت، یان په‌رژینی سه‌لامه‌تی لادابێت، یان ته‌لبه‌ندی لادابێت، یان ئاوباره و، پرده‌كانی شێواندبێت، یان زیانی پێگه‌یاندبن، یان جێگه‌كانی، یان ئاڕاسته‌كانی گۆڕیبن. چواره‌م: كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا مۆركراوه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان قه‌ده‌غه كرد بێت یان به‌ربه‌ستی بۆ دانابن. پێنجه‌م: 1- سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی مادده‌ی (8)هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا كردبێت. 2- سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌و ڕێنماییانه یان له‌و به‌یاننامانه كردبێت كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رچووبن. مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی له حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (11،12)ی ئه‌م یاسایه، تاوانێكی لێ بكه‌وێته‌وه، سزاكه‌ی به‌پێی یاسایه‌كی تر قورس‌تر بێت، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌قی یاسا قورستره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت. مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌و سزایانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م به‌شه‌دا هاتوون مافی وه‌زاره‌ت له داواكردنی قه‌ره‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه پووچ ناكاته‌وه كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی یان پێشیل كردن كه له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: شوفێر یان خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه سه‌رپێچی له كێشانه‌كانی سه‌نگه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌كی دارایی سزا ده‌درێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه. 1- له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (5000) پێنج هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا ده‌گاته یه‌ك ته‌ن. 2- له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (10000) ده هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا چوار ته‌ن. 3- له هه‌ر بارێكی زیاده (15000) پازده هه‌زار دینار له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرام غه‌رامه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر باره زیاده‌كه‌ی له چوار ته‌ن زیاتر بێت تا ده‌گاته هه‌شت ته‌ن له‌و باره زیاده‌یه. دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی سه‌رپێچی له كێشانی قورساییه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی باره زیاده‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كرێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی كێشانه‌كه له‌سه‌ر مه‌سره‌فی سه‌رپێچیكاره‌كه ده‌گوازرێته‌وئه‌گه‌ر باره‌كه‌ی له‌و سنووره بترازێت كه له به‌ندی سێیه‌می بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه. سێیه‌م: كرێی زه‌ویانه به بڕی (20000) بیست هه‌زار دینار له‌هه‌ر شه‌وێ وه‌رده‌گیردرێت كه ئۆتۆمبێله‌كه به‌ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوی له گۆڕه‌پانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و، ئه‌وه‌ش له رۆژی سه‌رپێچ كردنه‌كه‌وه‌یه. مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: كارمه‌ندانی هاتوچۆ، ئه‌وانه‌یان كه ته‌رخان كراون بۆ ئیشكردن له وێستگه‌ی كێشانه‌كه، ده‌سته‌ڵاتی سه‌پاندنی غه‌رامه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی زیاده باریان پێده‌درێت به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه و، بڕیاره‌كانیشیان له‌م رووه‌وه بنبڕ ده‌بێت. دووه‌م: پشت به‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی پێوانه‌ی كێش به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنه بۆ مه‌به‌ستی سزادانی سه‌رپێچیكار. سێیه‌م:له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌درێت، ئه‌وا شوفێر یان خاوه‌نی ئۆتۆمبێله سه‌رپێچیكه‌ره‌كه به‌به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (1) مانگ كه‌متر نه‌بێ و، له (3) مانگیش زیاتر نه‌بێت. چواره‌م: شوفێری ئوتومبیله‌كه یان خاوه‌نه‌كه‌ی كه له كرداری كێشانه‌كه خۆی بدزێته‌وه، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250.000) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (400.000) چوارسه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ لانه‌دان له حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لما كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌شتیكردنی وه‌گه‌ر خستنی وێستگه‌كانی كێشانی ئوتومبیله‌كان كه له بڕگه (2)ی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ده‌ستكاریی كێشی لۆریه بارهه‌ڵگره‌كانی كردبێت، ئه‌وه به پێی مادده‌ی (307) له یاسای سزا ژماره (111)ی ساڵی 1969 سزا ده‌درێت. مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ی پێ سپێدراوه، هیچ به‌رپرسیاریه‌كی ناكه‌وێته سه‌ر له‌و زیانانه‌ی كه تووشی شت ومه‌كه باركراوه‌كه ده‌بن كه له‌وانه‌یه خراپ ببن. دووه‌م: حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستكاریكردنی ئوتومبیله ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو و جێهێڵراوه‌كانی ژماره (8)ی ساڵی 1987 به‌سه‌ر ئه‌و ئوتومبیله سه‌رپێچی كارانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه له گۆڕه‌پانی وێستگه‌كانی كێشاندا جێهێڵدراون. سێیه‌م: ئه‌و شت ومه‌كانه‌ی كه له كێشی بڕیاردراو زیاده‌ن و سه‌رپێچیكاره‌كان به جێیانده‌هێڵن، وه‌زاره‌ت به زیادكردنی ئاشكرا به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌یانفرۆشێت چواره‌م: پاره‌ی فرۆشتن كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌گه‌لأ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتوون به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێن. پێنجه‌م: ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1- (75%) حه‌فتا و پێنج له‌سه‌دی ده‌خرێته حساباتی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه و بۆ پاراستنی ڕێگاكان ته‌رخان ده‌كرێت. 3- (25%) بیست و پێنج له‌سه‌دی وه‌ك ده‌ستخۆشانه‌و هانه‌دان به كارمه‌ندانی وێستگه‌كانی كێشان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌درێت. شه‌شه‌م: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زیری ناوخۆ ڕێنمایی هاندان (الحوافز) ده‌رده‌چوێنن كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (2)ی به‌ندی (پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، كه بنه‌ماكانی دابه‌شكردن ودیاركردنی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه‌و، حاڵه‌ته‌كانی بێبه‌شبوانیشی تێدا هه‌یه. به‌شی حه‌وته‌م ئه‌حكامی گشتی و كۆتاییه‌كان مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت پاره‌ی تێچووی دامه‌زراندنی ئه‌و ئاوباره‌و پرد‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خۆی ئه‌نجامی داون له سوودمه‌نده‌كان وه‌ری ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆیان له رێگای تایبه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه له‌سه‌ر داوای خۆیان بوو.. دووه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕی پاره‌ی تێچووی لابردنی له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان كراوه به‌پێی ئه‌و لیستانه وه‌رده‌گرێته‌وه كه به پێی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت ژماره (56)ی ساڵی 1977 و هه‌موار كراوه‌كانی ئاماده‌كراوه. مادده‌ی بیست: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌ڵێنده‌ر یان كۆمیانیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبوونی ڕۆیشتنی ئاو‌و رووبار‌و جۆگه‌و خوێده‌ڵێن دابین بكه‌ن كه ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه‌گه‌لی ڕێگه گشتیه‌كان و پرده‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگای جێگره‌وه‌ش بۆ ئه‌و ڕێگایانه دابین بكات كه هه‌ن و ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه تازه‌كانیان له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا. مادده‌ی بیست و یه‌ك: كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت بۆیان هه‌یه جگه له خانووه‌كانی نیشته‌جێبوون و بینایه‌كان بچنه ناو عیقاره تایبه‌ته‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كاری رووپێوكردن ئاماده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی و دیاركردنی ره‌وتی رێگا گشتییه‌كان و پرده‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانیان دێت. مادده‌ی بیست و دوو: یه‌كه‌م: ته‌نها ئیشی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ كردنی رێگا خێرا و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و یه‌كتربڕ و ئه‌و تونێلانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی پرده‌كانیش دووه‌م: فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت یان هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه رٍێگا خۆجێییه‌كان یان ڕێگای گونده‌كان یان ڕێگاكانی گه‌شت و گوزار یان تایبه‌ته‌كان و په‌ڕینه‌وه‌كان، به ره‌زامه‌ندی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، به مه‌رجێ دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌م ڕێگایانه، ته‌نیاو ته‌نیا، ئیشی وه‌زاره‌ته‌كه بێت. مادده‌ی بیست و سێ: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، قه‌باره‌ی (ابعاد) ئوتۆمبیله جۆربه‌جۆره‌كان دیار ده‌كات، هه‌روه‌ها تیژترین خێرایی و كه‌مترینیان له‌سه‌ر ڕێگا گشتیه‌كان به پێی جۆری هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك، به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به به‌یاننامه‌یه‌ك رێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێراكان دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. مادده‌ی بیست و چوار: كار، به‌و به‌یاننامانه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆوه ده‌رده‌چوێندرێن به‌ده‌وام ده‌بێت، كه هاودژ نه‌بن به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، تا ئه‌و كاته‌ی شوێن گره‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌رده‌چێت یان پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه. مادده‌ی بیست و پێنج: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی، ناوخۆ و دارایی و ئابووری، بۆیان هه‌یه ڕێنمایی بۆ ئاسان بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن. مادده‌ی بیست و شه‌ش: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی بیست و حه‌وت: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆكاره پێویسته‌كان به‌مه‌به‌ستی دیاركردنی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌ت له‌سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی ڕێگا گشتیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و، له پێناوی ئه‌وه‌شدا كه پڕۆژه‌كانی پرد‌و یه‌كتر بڕه‌كان یاساكه بیگرێته‌وه و بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ڕێگا گشتییه‌كان و ڕێگا خێراكان و قه‌ده‌غه كراوه‌كانیان و، هه‌روه‌ها له پێناو دیاركردنی قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئوتومبیله‌كان كه ئه‌م ڕێگایانه به‌كارده‌هێنن و، بۆ یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی به موڵككردن و، ڕێكخستنی به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان و ڕێگای هاتوچۆ خێراكان، وه له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش كه له په‌یكه‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌دا په‌یدا بووه كه ڕێگا گشتیه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و، له بۆ یه‌كخستنی رێسا یاساییه پێوه‌ندیداره‌كانیش، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.