به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی 29/10/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2014 یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه و زاراوه‌كان مادده‌ی (1): مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی له‌م یاسایه‌دا به‌كارهاتوون ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: زمانه فه‌رمییه‌كان: ئه‌و زمانانه‌یه كه به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دان به فه‌رمی بوونیاندا نراوه. به‌شی دووه‌م بنه‌ما و ئامانجه‌كان مادده‌ی (2): كوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمیین له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له كوردستانی عێراقدا زمانی كوردی زمانی سه‌ره‌كییه. مادده‌ی (3): له كوردستانی عێراقدا زمانی پێكهاته‌كانی تری (توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن) له یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیاندا و له كاتی پێویستدا، له پاڵ زمانی كوردیدا فه‌رمیین. به‌شیی سێیه‌م زمانی یاسا و دادگاكان مادده‌ی (4): پڕۆژه یاسا و بڕیار و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی ئاماده ده‌كرێن و ده‌رده‌كرێن. مادده‌ی (5): ده‌قی یاسا و بڕیاره‌كان له رۆژنامه‌ی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێنه‌وه، ده‌قه كوردییه‌كه سه‌رچاوه و بنه‌مایه. مادده‌ی (6): یه‌كه‌م: هه‌موو رێكاره دادوه‌رییه‌كان به بڕیاری دادگاكانیشه‌وه، به زمانی كوردی به‌ڕێوه ده‌چن و ده‌نووسرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی داواكه زمانی كوردی نه‌زانێت، پێویسته دادگا وه‌رگێڕێكی بۆ دابین بكات. به‌شی چواره‌م زمانی دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه مادده‌ی (7): زمانی كوردی، زمانی ئاخاوتن و نووسینی فه‌رمی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ده‌ستووری و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه. مادده‌ی (8): زمانی نووسین و په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كانی تری عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه، بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه بیانییه‌كان زمانی كوردی و هه‌ر زمانێكی تری پێویست به‌كار بێت. مادده‌ی (9): پێویسته رێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كاندا، به زمانی كوردی و زمانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بێت. مادده‌ی (10): یه‌كه‌م: تابلۆی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڕه‌چاوكردنی زمانی پێكهاته‌كانی تر، به‌مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه بێت. دووه‌م: تابلۆی نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تی و كونسه‌ڵگه‌ری وڵاتان و رێكخراوه بیانییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و زمانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌بێت. مادده‌ی (11): هه‌ر دام‌و ده‌زگایه‌كی حكومی و ناحكومی عێراقی و بیانی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌رێمدا هه‌بێت، پێویسته له فۆرم و نووسراوه‌كانیاندا زمانی كوردی به‌كار بهێنێت. مادده‌ی (12): یه‌كه‌م: تابلۆی رێنمایی شه‌قامه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی شوێن و ده‌ڤه‌ره‌كان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌بن، به مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه‌دا بێت و ده‌ركه‌وتوو تر بێت. دووه‌م: پێویسته تابلۆی ئوتۆمبیله‌كان به زمانی كوردی بنووسرێن. به‌شی پێنجه‌م زمانی خوێندن مادده‌ی (13): زمانی كوردی له په‌ره‌وه‌رده و پڕۆسه‌ی فێركردن و خوێندن زمانی فه‌رمییه له كوردستانی عێراقدا. به‌شی شه‌شه‌م زمانی كار و بازرگانی مادده‌ی (14): پێویسته گشت كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت زمانی كوردی به‌كاربهێنن، به‌كارهێنانی زمانی بیانی به‌پێی پێویستی خزمه‌تگوزاری و زمانی به‌كارهێنه‌ران ئازاده. مادده‌ی (15): بۆ دامه‌زراندن، یان كاركردن به گرێبه‌ست له هه‌ر شوێن و كارێكدا ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ده‌زانن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت، به ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندی كاركردن له سێكته‌ره جیاجیاكان. مادده‌ی (16): پێویسته له په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نكار و كارمه‌نده‌كانیدا (به گرێبه‌ستیشه‌وه) زمانی كوردی به‌كاربهێندرێت ده‌كرێت له پاڵیدا زمانێكی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت. مادده‌ی (17): پێویسته هه‌موو جۆره رێكلام و بانگه‌شه و ئاگادارییه‌كی كار‌و بازرگانی له هه‌رێم، به زمانی كوردی بێت و، ده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا زمانی دیكه‌ش به‌كار بهێندرێت. مادده‌ی (18): یه‌كه‌م: پێویسته هه‌موو شتومه‌ك و كه‌ل و په‌ل و كاڵایه‌ك كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت رێنمایی به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت. دووه‌م: ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆمپانیاكانی هاوه‌رده‌كردنی خواردن و ده‌رمان به وه‌رگێڕانی رێنماییه‌كان بۆ زمانی كوردی پابه‌ند ده‌كه‌ن. مادده‌ی (19): پێویسته فۆرمی داواكاری و پاره‌دان و وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی بازرگانی و پسوله و زه‌رف .... هتد، به زمانی كوردی بن، به‌كارهێنانی زمانی دیكه له‌پاڵیدا رێگه پێدراوه. به‌شی حه‌وته‌م زمانی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری مادده‌ی (20): یه‌كه‌م: میدیا و ناوه‌ندی كلتووری له هه‌رێم به زمانی كوردی ده‌بێت، له كاتی پێویست زمانی دیكه به‌كارده‌هێندرێت. دووه‌م: پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆیان هه‌یه به زمانی خۆیان میدیایان هه‌بێت. مادده‌ی (21): یه‌كه‌م: له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی هونه‌ری و كلتووری بیانی له هه‌رێمدا ده‌بێت پۆسته‌ر و پڕوپاگه‌نده‌ی كاره‌كه كوردی تێدابێت له پاڵ زمانه بیانییه‌كه. دووه‌م: هه‌ر كارێكی هونه‌ری و كلتووری كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت یان نمایش ده‌كرێت ده‌بێت به كوردی بێت، یان وه‌رگێڕانی كوردی هه‌بێت. به‌شی هه‌شته‌م زمانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان مادده‌ی (22): له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردندا، كه چڕی دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ر به پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه بن، زمانی خۆیان له پاڵ زمانی كوردیدا ده‌بێته زمانی فه‌رمی بۆ خوێندن، ئاخاوتن، كاروباری كارگێڕی و ناوخۆییان. مادده‌ی (23): ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م جۆره پێكهاتانه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، زمانی كوردی به‌كاربێنن. به‌شی نۆیه‌م سزاكان مادده‌ی (24): ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، به‌ر ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌وێت: یه‌كه‌م: سزاكانی به‌رزه‌فته‌كردنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانبه‌ر بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكار فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رپێچیه‌كه ڕاست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كه به‌رده‌وام بوو، بۆ هه‌ر رۆژێك به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (50) په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و، له (100) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندێك مافی جوڵاندنی داوای هه‌یه له كاتی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. به‌شی ده‌یه‌م مادده دوماهییه‌كان مادده‌ی (25): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای كوردی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (26): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی، یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی (27): ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی چواره‌می ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كۆماری عێراقی فیدراڵ، بۆ زیاتر پێشخستن و بایه‌خدان به زمانی دایك و رێزگرتنی زیاتر له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.