به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواكراو ویاسای ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواكراو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (35)ی رۆژی 30/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2013
یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له (20/8/2013) دا ته‌واو ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت، درێژ ده‌كرێته‌وه تا (19/8/2015) كه ئیتر بۆ دووه‌م جار یارای درێژكردنه‌وه‌ی نییه.
مادده‌ی دووه‌م:
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریكراوه، پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به سازان هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌به‌رواری ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
هۆیه پێویستكاره‌كان
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هه‌رێمی كوردستان و، بۆ هاتنه‌كایه‌ی پێكهاتن و سازان له‌سه‌ر هه‌مواركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم، و له‌به‌رئه‌وه‌ش كه پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بۆ سیسته‌می سیاسی هه‌رێم گرنگه، و به‌مسۆگه‌ركردنی ره‌خساندنی بارودۆخی مه‌وزوعی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به پێكهاتن له‌سه‌ری ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان ـ عێراق بگاته جێ و بێته‌دی رێزه‌كانی یه‌كبگرن و برایه‌تیان به‌رده‌وام بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.