یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی 2013 یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق

ژمارەی یاسا : 18
ساڵی دەرچوون : 2013
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و به‌ده‌ر له‌ حوكمه‌كانی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌ دانیشتی ئاسایی ژماره‌ (35)ی رۆژی 30/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی 2013
یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق كه‌ له‌ (20/8/2013) دا ته‌واو ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت، و په‌رله‌مان تا (1/11/2013) له‌سه‌ر كاری خۆی ده‌مێنێت، وهه‌ڵبژاردن له‌ (21/9/2013) ئه‌نجام بدرێت. 
مادده‌ی دووه‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت. 
مادده‌ی سێیه‌م: 
پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. 
مادده‌ی چواره‌م
ئه‌م یاسایه‌ له‌به‌رواری ده‌رچوواندنیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌. 


                                                                              د.ارسلان بایز اسماعیل 
                                                                   سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق






هۆیه‌ پێویستكاره‌كان
له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیار وایه‌ كه‌ رۆژی (21/9/2013) هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌م له‌ به‌رواری (20/8/2013)دا ته‌واو ده‌بێت (كۆتایی دێت)، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ هیچ بوارێك بۆ به‌تاڵایی یاسایی له‌ هه‌رێمدا نه‌ڕه‌خسێت تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێ، و گرێدانی دانیشتنی یه‌كه‌می، له‌به‌ر ئه‌وانه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچووێندرا.