به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (35)ی رۆژی 30/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013
یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی
ژماره (80)ی ساڵی 2012 ئیتیحادی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
جێبه‌جێكردنی یاسای (ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادی) حكومه‌تی ئیتیحادی، ژماره (80)ی ساڵی 2012، و كاركردن به ئه‌حكامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم شوێنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له یاسای ژماره (80)ی ساڵی 2012دا ناویان هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئیمتیازات و ده‌سكه‌وته داراییه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه له بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌م یاسایه له به‌رواری (1/1/2013) جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق