به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (29)ی رۆژی 10/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2013
یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی فیدڕالی
ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی (كارگێڕی و زانستی و ئه‌كادیمی) هه‌رێم ده‌چنه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدڕالیه‌كان له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.
مادده‌ی سێیه‌م:
له‌كارخستنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:
یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌ری راژه‌ی زانكۆیی له‌وانه‌ی:
1- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)و (مامۆستا)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (66) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.
2- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)و (پرۆفیسۆر)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (70) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.
مادده‌ی چواره‌م:
له رێكه‌وتی 7/5/2012ه‌وه كار به حوكمه‌كانی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆیه پێویستكاره‌كان
له‌پێناو دابینكردنی باشترین هه‌ل بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و هه‌ڵگرانی نازناوی زانستی و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵ و كۆششیان بۆ په‌ره‌پێدان و پێشكه‌شكردنی ئاستی زانستی، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.