به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 27/5/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013
یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران
له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن:
1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا.
2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه.
3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.
4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان.
5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
دووه‌م:
1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت:
أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت.
ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.
جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.
د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.
هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.
و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆیه پێویستكاره‌كان
له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو، یان ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.