به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (11)دا كه رۆژی 24/4/2013 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (6)ی ساڵی2013
یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان
بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره ژماره (2)ی ساڵی 2010
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ناوی یاساكه له (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره) هه‌موارده‌كرێت بۆ (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم).
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له‌م یاسایه‌دا هاتبێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم).
دووه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م له یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
(پێنجه‌م: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له ڕووی مێژوو و جوگرافیاوه ناوچه‌ی كوردستانین، كه له رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه‌وتبونه ژێر رێكاره‌كانی به عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی).
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆیه پێویستكاره‌كان
وه‌ك جه‌ختكردنێك له سه‌ر بڕاوه‌یی ده‌ستپێگرتن به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به گشت ئامرازه ڕه‌واكان وه‌ك به‌شێكی نه‌شیاو بۆ جیاكردنه‌وه له كوردستان – عێراق له ڕووی مێژوویی و جوگرافیاوه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره)كه له ده‌ستوری عێراقیدا هاتووه كورت ناكرێته‌وه سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.