به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 22/4/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراووگیراوی سیاسیی كوردستانیی ژماره (11)ی ساڵی 2011 مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (سێیه‌م: لێژنه: لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به تێڕوانینی داواكارییه‌كانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه). دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به ڕیزبه‌ندی (شه‌شه‌م) بۆ مادده‌ی یه‌كه‌م زێده ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان). مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی پێویست به بوونی لێژنه بكات، لێژنه پێكده‌هێنێت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كاندیدیان ده‌كات و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆ تێڕوانینی داواكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه: 1- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 2- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 3- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری. دووه‌م: زیندانیكراویی یان گیراوی سیاسیی له‌به‌رده‌م لێژنه‌دا به رێگه یاساییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای سه‌لماندنی ژماره (107)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراوی به‌ركار له هه‌رێمدا، ده‌سه‌لمێنرێت. سێیه‌م: لێژنه بڕیاری خۆی به زۆرینه ده‌رده‌كات و له كاتی یه‌كسان بوونی بیروڕاكان ئه‌وا ئه‌و ڕایه‌ی كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌لداوه به‌سه‌ر ده‌خرێت و بڕیاره‌كانی لێژنه شیاوی تانه ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی ژماره (14)ی ساڵی 2008. چواره‌م: وه‌زاره‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له لایه‌ن لێژنه‌وه ده‌رده‌كرێن بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یاسایی پێویست وه‌ربگرێت به‌پێی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كان له كاتی پیاده‌كردنی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراوو گیراوی سیاسی كێشه‌و بارقورسی جۆراوجۆر ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه بۆته‌وه‌و، بوویته بارگرانیێك له‌سه‌ر ئه‌ستۆیان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه دوورن به‌هۆی بوونی یه‌ك لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند تیایدا و بارقورسی هێنانی گه‌واهیده‌رانی سه‌لماندن له‌به‌رده‌م ئه‌م تاقه لێژنه‌یه‌دا به‌هۆی دووری مه‌وداو مه‌ترسیه‌كانی رێگه‌و گرانی تێچوونه‌كانی گواستنه‌وه‌و حه‌وانه‌وه، وه له پێناو خزمه‌تكردنی ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌و دوورخستنه‌وه‌یان له‌م قورساییانه‌داو وه‌ك ئاسانكاریێك بۆ جێبه‌جێكردنی، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.