به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (6)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 10/4/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2013 یاسای كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له هه‌رێمی كوردستان - عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی. پێنجه‌م:كێبركێ: ئه‌نجامدانی چالاكیه ئابورییه‌كان به‌پێی میكانیزمه‌كانی بازاڕ به‌بێ كاریگه‌ری یان كۆتكردنی ئه‌م میكانیزمانه به كاریگه‌ریێك یان كۆتكردنێكی زێده‌ڕۆ كه ئاسه‌واری زیانبه‌خش به بازرگانی یان گه‌شه‌سه‌ندن بگه‌ینێت. شه‌شه‌م: قۆره‌خكاریی: هه‌ر چالاكی یان پێكهاتنێك له لایه‌ن كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، یان زیاتر له كه‌سێك، یان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نێوانگیر له نێوانیاندا، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نرخ له بازاڕ یان جۆری كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به جۆرێك ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌كاربه‌رو كۆمه‌ڵگه. حه‌وته‌م: بازار: ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن بۆ به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌رباره‌ی كه‌لوپه‌لێكی دیاریكراو، وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه مه‌رج نیه بازاڕ له سنوورێكی جوگرافی دیاریكراودا گۆشه‌گیر بكرێت. هه‌شته‌م: چوونه‌ناویه‌ك: چوونه‌ناوی دوو كۆمپانیا یان زیاتر به مه‌به‌ستی فراوانكردنی پشكیان له بازاڕدا. نۆیه‌م: نرخی كڕینی راسته‌قینه: ئه‌و نرخه‌یه كه له لیستی كڕین جێگیر كراوه پاش لێكه‌مكردنی ئه‌و داشكانانه‌ی كه تیایدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه. مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه بریتیه له رێكخستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان له رێگه‌ی به‌ره‌نگاری بوونه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاتنه یان ڕه‌فتاركارییه كۆتكاره‌كان له نێوان دامه‌زراوه بازرگانیه‌كان یان چوونه‌ناویه‌كه‌كان و پرۆسه‌كانی كڕین یان به‌خراپ به‌كارهێنانی ناوه‌ندیی هێزیی بازاریی زاڵبوو، به‌جۆرێك ببێته هۆی سنووردانان بۆ گه‌یشتن به بازاڕ یان به‌زێده‌ڕۆیی كۆتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ده‌بێت له‌سه‌ر بازرگانی ناوه‌خۆ یان نێوده‌وڵه‌تی یان گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و زیان به كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ینێت. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و چالاكیه به‌رهه‌مهێنانه‌و بازرگانی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی له ناو هه‌رێمدا پێی هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ها حوكمه‌كانی پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ر چالاكیێكی ئابوری كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و ئاساواری ناوه‌خۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه. دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دیاریكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، پاڵپشت به بوونی بارودۆخێكی به‌ده‌رو له‌ناكاو بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بارودۆخی ئاماژه بۆكراو پێویستی پێیه‌تی، ده‌ریده‌كات، له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن. مادده‌ی چواره‌م: له وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاره‌یی) پێكده‌هێنرێت و بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن: 1- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 2- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن. 3- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان. 4- وه‌زاره‌تی پلاندانان/ ده‌سته‌ی پێوانه‌كردن و كۆنترۆلێ جۆریی. دووه‌م: نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر. سێیه‌م: چه‌ند ئه‌ندامێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن: 1- یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان. 2- یه‌كێتیی جوتیاران. 3- سه‌ندیكای ژمێركارو ووردبینكاران. 4- یه‌كێتیی پیاوانی كار. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به لایه‌نی كه‌م، مانگی دوو جار كۆده‌بێته‌وه، یان هه‌ر جارێك پێویست بكات، كۆبونه‌وه‌كانیشی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه ده‌رده‌كات. دووه‌م: نابێت بۆ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری بكات له گفتوگۆ یان ده‌نگدان له حاڵه‌تێكی به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت یان له نێوانی ئه‌و و یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی تا پله‌ی چوار هه‌بێت، یان نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی كردبێت یان بكات. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا بكات له‌و كه‌سه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت له شاره‌زاو پسپۆڕ له ناوه‌وه‌ی یان ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان تا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن پێڕه‌وی ناوه‌خۆ بۆ كارایی كاره‌كانی داده‌نێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی چالاكی ئابوری و نوێكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له گشت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان، و هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی پێویست له‌م باره‌یه‌وه. دووه‌م: وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ست به كاره پێشێلكارییه‌كانی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، و گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو ده‌رباره‌یان به‌پێی یاسا. سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوشێوه‌كان له بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتای په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌تان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆڕتێكی نیو ساڵیی ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پلانی داهاتوو پێشنیاره‌كانی ده‌رباره‌ی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی و خستنه‌به‌رده‌ستی وه‌زیره‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: كاری چالاكی ئابوری و بازرگانی به‌و شێوه‌یه‌وه ده‌بێت كه نه‌بێته هۆی رێگه‌گرتن له كێبركێ یان كۆتكردنی یان زیان پێگه‌یاندنی ته‌نها بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به مه‌رجێك پێشێلی په‌یماننامه‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نه‌كات. مادده‌ی هه‌شته‌م: قه‌ده‌غه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتن یان گرێبه‌ستكردن له نێوان كه‌سانی كێبركێكار له هه‌ر بازاڕێك یان له لایه‌ن ئه‌وه‌ی كۆنترۆلی به‌سه‌ر بازارێكی دیاریكراودا هه‌بێت به مه‌به‌ستی قۆره‌خكاریی و هێنانه‌كایه‌ی كێبركێی ناڕه‌وا، ئه‌نجام بدرێت: یه‌كه‌م: هه‌ر چوونه‌ناویه‌كێك له نێوان دوو كۆمپانیا یان زیاتر یان هه‌ر كارێكی بازرگانی كۆتكار ئه‌گه‌ر كۆمپانیایێك یان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای لێكدراو یان پێكه‌وه‌به‌ستراو كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات یان ئه‌گه‌ر كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی فرۆشراوه‌كانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك دووباره به‌رهه‌مێك وه‌ك خۆی به نرخێكی كه‌متر له نرخی كڕینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌رباری زێده‌كردنی باج و رسوماتی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه و تێچوونی گواستنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، بفرۆشێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئامانجی له‌مه‌دا بریتی بێت له به‌جێنه‌هێنانی كێبركێی ڕه‌وا، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی له‌م به‌نده ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌و به‌رهه‌مانی كه خێرا تێكده‌چن و ئه‌و داشكانانه‌ی مۆڵه‌تدراون بۆ هه‌ر فرۆشتنێك بۆ پاكتاوكردنی كاره‌كان یان نوێكردنه‌وه‌ی شتی عه‌مباركراو به نرخی كه‌متر، له‌خۆ ناگرێت. سێیه‌م: یاریكردن به نرخی به‌رهه‌مه‌كان به به‌رزكردنه‌وه یان كه‌مكردنه‌وه یان جێگیركردنی نرخه‌كانی فرۆشتن وكڕین بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردنن. چواره‌م: دابه‌شكردنی بازاڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان یان ته‌رخانكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان جۆری كڕیاره‌كان یان كه‌لوپه‌ل یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن له چوونه نێو كه‌مكردن یان زێده‌گریی وكاراییه‌كان و گشت پێشكه‌شكراوه‌كانی دابینكردن. شه‌شه‌م: دانانی كۆت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان یان فرۆشتن به دیاریكردنی پشكه‌كانیشه‌وه. حه‌وته‌م: پێكبوون له ته‌نده‌ره‌كان به‌وه‌ی لایه‌نێك یان زیاتر پێكبێن له‌سه‌ر پێشكه‌ش نه‌كردنی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن یان پێكهاتن له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخه‌كان یان به‌نده‌كان یان مه‌رجه‌كانی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن و پێكهاتن له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببنه هاوبه‌ش له‌و ته‌نده‌ره‌ی كه‌وا زیاتر سه‌رنج ڕاكێشه. هه‌شته‌م: كۆتكردنی پرۆسه‌كانی دروستكردن یان دابه‌شكردن یان بازاڕكردن یان سنووردانان بۆ دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان یان جۆریان یان قه‌باره‌یان یان دانانی مه‌رج یان كۆت له‌سه‌ر دابینكردنیان. نۆیه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر دروستكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. ده‌یه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی كڕین یان فرۆشتنی به‌رهه‌مێك له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك یان به‌پێی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا به‌جۆرێك ببێته هۆی سنووردانان بۆ ئازادی چوونه نێو بازاڕ یان هاتنه‌ده‌ره‌وه تیایدا له‌هه‌ر كاتێك بێت. یازده‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر كورتبوونه‌وه به‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك جگه له به‌رهه‌مه‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان كڕیار یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو. دوازده‌م: جیاكاری كردن له نێوان فرۆشیار یان كڕیار كه‌وا پێگه‌ی بازرگانیان لێكده‌چێت له چوارچێوه‌ی فرۆشتن یان كڕین یان له مه‌رجی مامه‌ڵه‌كردن. سێزده‌م: خۆگرتن له به‌رهه‌مهێنان یان به‌رده‌ستكردنی به‌رهه‌مێكی كه‌م كاتێك به‌رهه‌مهێنانی له ڕووی ئابوریه‌وه له توانا دابێت. چوارده‌م: پابه‌ند كردنی دابینكارێك به مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ كێبركێكارێكی تر. پازده‌م: سنووردانان بۆ ئازادی گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ بازاڕه‌كان یان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان تیایدا به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی، ئه‌ویش به شاردنه‌وه‌ی یان خۆگرتن له مامه‌ڵه پێكردنی، سه‌ره‌ڕای بوونی له لای هه‌ڵگره‌كه‌ی یان به عه‌مباركردنی به‌بێ بیانوو. شازده‌م: رێگه‌گرتن یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ر كارایی هه‌ر كه‌سێك بۆ چالاكی ئابوری یان بازرگانی له بازاڕدا. حه‌ڤده‌م: شاردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه به‌رده‌سته‌كانی بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی له كه‌سێكی دیاریكراو به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا. هه‌ژده‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م یان نرخ یان نرخدانه‌نان بۆیان سه‌رباری پێ‌زانین به‌مه. نۆزده‌م: خۆگرتن له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رهه‌مه‌كان به فرۆشتن یان كڕین یان سنووردانان بۆ ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ری به‌جۆرێك ببێته هۆی سه‌پاندنی نرخی ناڕاسته‌قینه بۆی. بیسته‌م: كه‌مكردنه‌وه یان زێده‌كردنی بڕی به‌رده‌ست له به‌رهه‌مێك به‌جۆرێك ببێته هۆی دروستكردنی كورتهێنان یان فره‌یه‌كی ناڕاسته‌قینه بۆی. بیست و یه‌كه‌م: سه‌پاندنی پابه‌ندبوون به دروست نه‌كردن یان به‌رهه‌م نه‌هێنان یان دابه‌ش نه‌كردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. بیست و دووه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ستنی گرێبه‌ست یان پێكهاتنی فرۆشتن یان كڕینی به‌رهه‌مێك له‌سه‌ر مه‌رجی ڕازی بوون به پابه‌ندیی یان به‌رهه‌مێك كه سروشته‌كه‌ی یان به‌گوێره‌ی به‌كارهێنانی بازرگانی په‌یوه‌ست نه‌بێت به بابه‌تی مامه‌ڵه ڕه‌سه‌نه‌كه یان پێكهاتنه‌كه. بیست و سێیه‌م: به‌هه‌ده‌ر دانی هاوده‌رفه‌تی له نێوان كێبركێكاران به جیاكاری كردنی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكی تر له مه‌رجه‌كانی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن یان كڕین به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد راسپێردراوه له كاتی ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه له سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌وێته‌وه، به ئه‌ندامی رێكهێنانی دادگه‌ریی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌م پێناوه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ هه‌یه: یه‌كه‌م: مافی چوونه نێو ئه‌و جێگه‌و شوێن و دامه‌زراوانه‌ی كه‌سی سه‌رپێچیكار تیایدا چالاكیه‌كانی خۆی كارا ده‌كات، و پشكنین و سه‌یركردنی به‌ڵگه‌نامه‌و تۆماره‌كانی له لای هه‌ر لایه‌نێكی حكومی یان ناحكومی بێت، و هێشتنه‌وه‌ی هه‌ر كامێكیان بێت یان به كۆپیكراویی به‌مه‌رجێك له دوای كۆتایی هاتنی ووردبینی كردنیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه. دووه‌م: داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ویسترێن پشكنینیان بۆ بكرێت له كاتی ڕوودانی هه‌ر رێگریێك یان ته‌گه‌ره‌یه‌ك له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ئه‌نجومه‌نیش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به داخستن یان درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 15 پازده رۆژ تێپه‌ر نه‌كات. سێیه‌م: لێكۆلێنه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك گومان بكرێت سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كات و نووسینه‌وه‌ی ووته‌كانی له كۆنووسێكدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێته‌وه. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆرتی پێویست بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك كه سه‌رپێچی بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بنوێنێت. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌زاره‌تی داد، كه له مادده‌ی نۆیه‌مدا هاتووه، كورت ده‌كرێته‌وه سه‌ر كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ری ڕاسپێردراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی رێكهێنانی دادگه‌ریی بۆ ئاسانكاری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن. مادده‌ی یازده‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10%)ی كۆی گشتی فرۆشراوی ساڵانه‌ی كه‌لوپه‌لێك یان داهاتی خزمه‌تگوزاری بابه‌تی سه‌رپێچیه‌كه كه‌متر نه‌بێت و له (20%)ی زیاتر نه‌بێت. مادده‌ی دوازده‌م: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه له هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر كه‌سێك زانیاری یان نووسراو یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نادروست، سه‌ره‌ڕای زانینی به نادروستیه‌كه، پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی بكات یان خۆی بگرێت له پێشكه‌ش كردنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی دروست، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (250) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (500) پێنج سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له كاتی دیاریكردنی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌سه‌پێنرێن، قه‌باره‌ی ئه‌و سووده‌ی لایه‌نی سه‌رپێچیكار به‌ده‌ستیهێناوه‌و بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌كه‌سانی تر گه‌یشتووه، ڕه‌چاو ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی له هه‌ردوو مادده‌ی (11-12) به نزمترین و به‌رزترین ئاست، ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر سه‌رپێچی، ئه‌وا دووجا ده‌كرێن. سێیه‌م: كه‌سی زیانپێگه‌یشتوو به هۆی ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌م یاسایه‌دا قه‌ده‌غه‌كراون بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات له لای دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه. مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌نی مایه یان مافی خاوه‌ندارێتی یان سوودمه‌ندی یان كڕینی پشك یان پێكهێنانی یه‌كێتیی یان چوونه‌ناویه‌ك یان كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دوو كه‌سی مه‌عنه‌وی یان زیاتر یان پێكهاتنی تایبه‌ت به نرخ و مه‌رجه‌كانی فرۆشتن و بڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دابینكردن به جۆرێك ببێته هۆی كۆنتڕۆل كردن یان زاڵبوون به‌سه‌ر بازاڕدا، ئاگاداری ئه‌نجومه‌ن بكه‌نه‌وه ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به پشكنینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌و ده‌ركردنی بڕیار ده‌رباره‌یه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی گه‌یشتنی ئاگاداركردنه‌وه‌كه بۆی تێپه‌ر نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماوه‌یه به‌بێ تێڕوانینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه به‌سه‌رچوو ئه‌وا به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری هه‌ژمار ده‌كرێت. وه له گشت حاڵه‌تێكدا نابێت ئه‌و ڕه‌فتاركارییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن لێی ئاگاداركراوه‌ته‌وه ته‌واو بكرێن ته‌نها له دوای درچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌وه یان به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه به‌بێ تێڕوانینی داواكارییه‌كه. دووه‌م: له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌وا حوكمه‌كانی مادده (12)ی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت. مادده‌ی پازده‌م: ئاشكراكردنی ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی په‌یوه‌ستن به كۆمپانیاكان و چوونه‌ناویه‌كیان و چالاكیه‌كانیان له كاتی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا یان به‌كارهێنانی جگه له‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆیان پێشكه‌شكراوه، قه‌ده‌غه‌یه، و كه‌سی سه‌رپێچیكار به هه‌مان سزای هاتوو له مادده (12)ی ئه‌م یاسایه‌دا، سزا ده‌درێت. مادده‌ی شازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه بگرێته‌به‌ر: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی سه‌رپێچیكار بارودۆخی خۆی هه‌موار بكاته‌وه‌و سه‌رپێچیه‌كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لاببات ئه‌ویش به‌بێ پێشێلكردنی حوكمه‌كانی به‌رپرسێتی كه له‌م سه‌رپێچیانه ده‌كه‌وێته‌وه. دووه‌م: داخستنی كاتی بۆ دامه‌زراوی سه‌رپێچیكار بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (15) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به‌مه‌رجێك نابێت دووباره ئه‌م دامه‌زراوانه بكرێنه‌وه ته‌نها له دوای لابردنی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌بێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادگه‌ریی له هه‌رێم، دادگا پێكبهێنێت بۆ تێڕوانینی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له پاراستنی به‌كاربه‌رو و كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان و كاره بازرگانیه‌كانی تر ده‌كه‌ونه‌وه. مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كرداره‌كی كه‌سی مه‌عنه‌ویی سه‌رپێچیكار به هه‌مان سزای بڕیاردراو بۆ كرده‌وه‌كانی سه‌رپێچیكار بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه‌وا به‌م كارانه‌ی ده‌زانی و به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه ده‌یخاته ئه‌ستۆی به‌شداری كردووه له كه‌وتنی تاوانه‌كه. دووه‌م: كه‌سی مه‌عنه‌وی به هاوبه‌شی به‌رپرس ده‌بێت له به‌جێگه‌یاندنی هه‌ر سزایه‌كی دارایی یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك كه حوكمی پێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كه له لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی یان به ناوی یه‌كێكیان یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێكیان ئه‌نجامدرابێت. مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی بیسته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كان له‌پێناو رێكخستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و كاره قۆره‌خكارییانه‌ی كه‌وا كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی له كه‌سانی وه‌به‌رهێن و به‌رهه‌مهێن و به‌بازاركاران و كه‌سانی تر پێی هه‌ڵده‌ستن له گشت ئه‌و چالاكیه به‌رهه‌مهێن و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و چالاكیه ئابوریانه‌ی كه‌وا له ناوه‌وه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن و له ده‌ره‌وه‌شی ئه‌نجام ده‌درێن و له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ئاسه‌واری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌بنه هۆی زیان گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگه، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.