به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده (121)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده (56)ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستانی ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق پێشكه‌شی كردووه، په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق، له دانیشتنی ئاسایی ژماره (49)ی خۆیدا كه له رێكه‌وتی 15/2/2013 گرێدراوه، بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2013 یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان – عێراق بۆ ساڵی دارایی 2013 به‌شی یه‌كه‌م (داهاته‌كان) مادده‌ی یه‌كه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2013ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، به بڕی (15.257.849.000.000) پازده تریلیۆن و دوو سه‌دو په‌نجاو حه‌فت ملیار‌و هه‌شت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه: یه‌كه‌م: به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2013 كه ده‌گاته (14.406.735.000.000) چوارده تریلیۆن و چوار سه‌دو شه‌ش ملیار‌و حه‌فت سه‌دو سی و پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: داهاتی خۆماڵی كه ده‌گاته (651.114.000.000) شه‌ش سه‌دو په‌نجاو یه‌ك ملیار‌و سه‌دو چوارده ملیۆن دینار. سێیه‌م: بڕه پاره‌ی پترۆدۆلاری ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆ به‌كارهێنراوه له نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم وپاڵاوته‌كراوی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم و به‌رهه‌مهێنراوی گازی سروشتی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێت: 1. (80.000.000.000) هه‌شتا ملیار دینار بۆ ساڵی دارایی 2013. 2. (120.000.000.000) سه‌دو بیست ملیار دینار بۆ شایسته‌كانی هه‌رێم له پترۆدۆلار بۆ ساڵه داراییه‌كانی نێوان ساڵی 2010 تاوه‌كو ساڵی 2012. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: گشت داهاته‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له ناوه‌نده‌وه ته‌مویل ده‌كرێن وه‌ك داهاتێكی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێن و له بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه به‌دیار ده‌خرێن. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری: 1. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و ئامێر‌و پێڕاگه‌یشتنی خه‌رجیه‌كانی چاككردنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 2. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی (چاككردن و پێشخستن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ووزه‌ی كاره‌با)و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 3. رێژه‌ی 50%ی كۆی گشتی داهاتی ڕسوماتی مۆڵه‌تدان و، ڕسوماتی تۆماركردن و، ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ریانده‌گرێت، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی له پێناو سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی مادده (11)ی یاسای هاتوچۆی ئیتیحادی ژماره (86)ی ساڵی 2004ی پیاده‌كراو له هه‌رێمی كوردستان – عێراق به یاسای ژماره (36)ی ساڵی 2007. 4. ڕه‌چاوكردنی مادده‌ی چل و دووی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (6)ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می مادده حه‌ڤده‌می ئه‌م یاسایه، به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دراوه. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و بڕه كۆمه‌كانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن به وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت له پاش قبوڵكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابووریه‌وه، وه‌ك داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به مه‌رجێك وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی گرێنه‌دراو به وه‌زاره‌ت ته‌رخان بكاته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی له‌پێناویدا به‌خشراون. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان–عێراق ئه‌ركی دابینكردنی پاره‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ به‌گوێره‌ی داهاتی دارایی به‌رده‌ست و به‌پێی یاسا و سیسته‌م و رێنماییه كارپێكراوه‌كان. به‌شی دووه‌م (خه‌رجی و كورتهێنان) مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: خه‌رجیه‌كان: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2013 گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (16.942.749.000.000) شازده تریلیۆن و نۆ سه‌دو چل و دوو ملیار و حه‌وت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1. گوژمه‌یه‌ك به بڕی (11.608.958.000.000) یازده تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شت ملیار‌و نۆ سه‌دو په‌نجاو هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن (تشغیلی) و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (11.507.171.000.000) یازده تریلیۆن و پێنج سه‌دو حه‌وت ملیار‌و سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (55.000.000.000) په‌نجاو پێنج ملیار دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان. ج- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (46.787.000.000) چل و شه‌ش ملیار‌و حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 2. گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (5.333.791.000،000) پێنج تریلیۆن و سێ سه‌دو سی و سێ ملیار‌و حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌ت و یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (4.419.492.600.000) چوار تریلیۆن و چوار سه‌دو نۆزده ملیار‌و چوار سه‌دو نه‌وه‌ت و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (914.298.400.000) نۆ سه‌دو چوارده ملیار‌و دوو سه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان، وه پێویسته له سه‌ر پارێزگار پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا‌و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی سه‌ر به پارێزگاكه‌ن و كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ندكرابێ، پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی، به‌مه‌رجێك ڕه‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكرێت كه زیاتر زیانیان پێكه‌وتووه له ناو پارێزگا‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووه‌كانی، و گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (150.000.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیار دینار، له ته‌رخانكراوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان، بۆ كۆمه‌ك و چاككردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با ته‌رخان ده‌كرێت و به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ی چڕی دانیشتووانی دیاری ده‌كرێت، و 5% له به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ كۆمه‌كی پرۆژه كشتوكاڵیه‌كانی پارێزگاكان. دووه‌م: كورتهێنان: كورتهێنانی نه‌خشه بۆ درێژراو به بڕی (1.684.900.000.000) یه‌ك تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو چوار ملیار‌و نۆ سه‌د ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و ئه‌م كورتهێنانه به‌مانه‌ی خواره‌وه داده‌پۆشرێت: 1. گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ئیتیحادی بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیتیحادی به‌گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵه داراییه‌كانی (2007 تاوه‌كو 2012)، یان هه‌ر ئیستحقاقێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی. 2. رێنوێنیكردنی خه‌رجی و زیادكردنی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم ئه‌م گوژمه پارانه‌ی له خواره‌وه دیاری كراون، ببڕێت له كۆی گشتیی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی (جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران) سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، و گوژمه پاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن: 1- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (20) بیست ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی ژێرخانیی رۆشنبیریی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (14)ی ساڵی 2012ی تایبه‌ت به ناساندنی شاری سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێم. 2- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ سندوقی كۆمه‌ككردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه، كه به‌پێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2012 دامه‌زراوه. 3- گۆژمه‌یه‌ك به بڕی (40) چل ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر تاكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره. 4- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان. 5- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره. 6- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ی پله‌ی كه‌مئه‌ندامیان له 49% زیاتره. 7- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنی قوتابخانه زیان پێكه‌وتووه‌كان. 8- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (3) سێ ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ،. 9- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (2) دوو ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه. 10- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (1) یه‌ك ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان. مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوژمه‌ی (120.000.000.000) سه‌دو بیست ملیار دینار بۆ به‌رده‌وامبوون له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی توانسته مرۆییه‌كانی كوردستان، ته‌رخان بكات، له پێناو ئاماده‌كردنی كارمه‌ندی پسپۆڕ له‌و بواره جۆراوجۆرانه‌ی كه‌وا هه‌رێم پێویستی پێیانه له رێگه‌ی زه‌ماله‌و نێرده‌و توێژینه‌وه‌و خوله راهێنانییه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی باڵای پێكهاتوو به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی (په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پلاندانان) به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (حه‌وته‌م/دووه‌م/5) له یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ژماره (9)ی ساڵی 2007 به دابینكردنی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ منداڵی شه‌هیدان كه خاوه‌ن توانای زانستین، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم. مادده حه‌وته‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به:- یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی دروستكردنی قوتابخانه. دووه‌م: به‌رده‌وامبوون له پشتگیریكردنی سندوقی نیشته‌جێكردنی دانیشتووانی كه‌م ده‌رامه‌ت له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن به مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌پێی یاسای دابینكردنی خانووی نیشته‌جێبوون بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (7)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011. مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (185.000.000.000) سه‌دو هه‌شتاو پێنج ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پشتگیریكردنی حیزبه‌كان، وه خه‌رجكردن له‌م ته‌رخانكراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی رێكاریی كاتیی ده‌بێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك پێشینه له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه له هه‌ردوو ساڵی (2011، 2012)دا وه‌رگیراون تسویه بكرێن، تاوه‌كو ده‌ركردنی یاسای پشتگیریی دارایی حیزبه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (15.000.000.000) پازده ملیار دینار بۆ رێكخراوه ناحكومیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت به‌پێی یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كانی ژماره (1)ی ساڵی 2011. مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری پابه‌ند ده‌بێت به به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌و، كشتوكاڵیی و، پیشه‌سازیی و، گه‌شت وگوزارییء، پرۆژه بچووكه‌كانء، ته‌مویلكردنی سندوقی نیشته‌جێكردن/ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌گوژمه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (600.000.000.000) شه‌ش سه‌د ملیار دیناره‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و ستانده‌رو رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ریان ده‌كات. دووه‌م: قه‌رزی خانووبه‌ره به بڕی (25.000.000) بیست و پێنج ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتیانی ناوه‌ندی ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی له ساته‌وه‌ختی ڕاگواستنی زۆره‌ملێ له لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوو وێرانكراون، دیاری ده‌كرێت. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی به بڕی (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: بڕه پاره‌ی سه‌رفكراو وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی بۆ منداڵانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان، وه‌ك به‌خشینێك كه ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ژمار ده‌كرێت. مادده‌ی یازده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (50.000.000.000) په‌نجا ملیار دینار بۆ پرسی كۆچكردن و كۆچپێكراوان ته‌رخان ده‌كرێت. مادده‌ی دوازده‌م: سه‌رباری ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (50.000.000.000) په‌نجا ملیار دینار بۆ ئه‌م ناوچانه ته‌رخان ده‌كرێت. مادده‌ی سێزده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (65.000.000.000) شه‌ست و پێنج ملیار دینار وه‌ك كۆمه‌كی كشتوكاڵیی ته‌رخان ده‌كرێت و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕه پاره ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌بێت به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێك بۆ مه‌به‌ستی تر لێكگواستنه‌وه‌ی (مناقله) تیادا نه‌كرێت. به‌شی سێیه‌م (ده‌سه‌ڵاته‌كان) مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رفكردن له پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ژمێره سه‌ره‌كیه‌كان (مووچه، كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری، چاككردنه‌وه، كۆمه‌ك، به‌خشین، خه‌رجی تر، خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان) له نێو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه وه‌زیرو سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت، رابسپێرێت، و وه‌زیریش بۆی هه‌یه پارێزگار‌و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان رابسپێرێت به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆ له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ته‌رخانكراوانه‌ی له نێو بودجه‌ی ساڵانه‌یان متمانه‌ی پێدراوه. مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه (مناقله) له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ په‌رله‌مان، ئه‌نجام بدات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: وه‌زیری پلاندانان، له سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنووری یه‌ك پارێزگادا، ئه‌نجام بدات و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لێ ئاگادار بكاته‌وه. چواره‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زاو له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی په‌سه‌نكراودا، ئه‌نجام بدات. پێنجه‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار سه‌رپشك ده‌كرێت به ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێوان داهاته خۆیه‌تیه‌كانی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی له نێو یه‌ك پارێزگاداو ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێو ژمێره‌ی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری و چاككردن بۆ هه‌ر دامه‌زراوێكی شاره‌وانیی. شه‌شه‌م: هه‌ردوو وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ونیشته‌جێكردن و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بۆیان هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌تن به وه‌زاره‌ت له نێو بودجه‌داو له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زادا، ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری پلاندانانی لێی ئاگادار بكه‌نه‌وه. مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاردانراوه‌كانی (اعتمادات) یه‌ك ده‌روازه ئه‌نجام بدات، جگه له به‌شی (فصل) مووچه، چونكه ده‌كرێت بۆی بگواسترێته‌وه‌و ناكرێت لێی بگواسترێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ده‌روازه‌كانی بودجه ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی توانای سه‌رفكردن بۆ ئه‌و كارگێڕییانه‌ی بڕیار ده‌درێت له وه‌زاره‌تێك جیابكرێنه‌وه‌و بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تێكی تر‌و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو یه‌ك به‌ش(قسم)دا و یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌رفكردن، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: ناكرێت هیچ لێكگواستنه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی (پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان) ئه‌نجام بدرێت. چواره‌م: ناكرێت لێكگواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان)، بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی ڕه‌وه‌ن)، ئه‌نجام بدرێت. پێنجه‌م: ئه‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له‌م یاسایه‌دا په‌سه‌ندكراون تاوه‌كو 31ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی دارایی (2013) به‌كارده‌هێنرێن و داهاته ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان تاوه‌كو 31/12/2013 تۆمار ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌و داهاتانه‌ی له دوای كۆتایی ساڵی دارایی (2013)ه‌وه وه‌رده‌گیرێن، ئه‌وا وه‌ك داهاتێك بۆ بودجه‌ی ساڵی دارایی 2014 تۆمار ده‌كرێن. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی هه‌یه به بڕێك له (350.000.000) سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و، بۆی هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌ون رابسپێرێت به سه‌رفكردنی بڕێك له (250.000.000) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی به وه‌زاره‌ت نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكیان هه‌یه له (300.000.000) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو ده‌كرێن: 1. سه‌رفكردنه‌كه به‌پێی ئه‌و پاره‌دانراوه (اعتمادات) په‌سه‌ندكراوانه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه‌وا بۆیان دیاری كراوه. 2. پابه‌ندبوون به‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كراون و رێگه نادرێت به چوونه نێو پابه‌ندیی دارایی زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵانه بۆی ته‌رخان كراوه. چواره‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی شاره‌وانی. پێنجه‌م: وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌باو ناوه‌خۆو له نێو ئه‌و رێژانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌م/3ی مادده‌ی دووه‌م بۆیان دیاری كراوه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی كه له‌لایاندا ده‌سته‌به‌ركراوه. مادده‌ی هه‌ژده‌م: پێویسته كۆی گشتی پاداشتی نه‌ختینه‌یی و شته‌كییانه‌ی ساڵانه ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ران بۆ یه‌ك كه‌س و بۆ هه‌مان كار، له نێو ته‌رخانكراوه بڕیاردراوه‌كانی بودجه‌ی تایبه‌تمه‌ند، له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت له حاڵه‌تی هه‌ڵسانیان به ڕه‌نجدانی ڕاده‌به‌ده‌ر له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌رێتی كه له ئه‌ستۆیان دایه، ئه‌و پاداشتانه‌ی ده‌به‌خشرێنه كارمه‌ندانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له رێژه‌ی به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتیكردن و پاداشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی كه مانگانه بۆیان سه‌رف ده‌كرێت، به‌ده‌ر ده‌خرێن. و به‌پێی رێنمایێك كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ریده‌كات. به‌شی چواره‌م (میلاكات) مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر وورده‌كاریی میلاكاتی ده‌سته‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2013 ئاماده بكات و له‌به‌ر رۆشنایی تێچوونی مووچه په‌سه‌ندكراوه‌كانی هه‌رێم، كه ده‌گاته (15.000) پازده هه‌زار پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی تازه بۆ ساڵی 2013. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ده‌سته‌و وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت ژماره‌ی پله فه‌رمانبه‌رێتیه تازه‌كانی نێو میلاكی ساڵی 2013 دابه‌ش بكه‌نه سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان به‌گوێره‌ی رێنمایی ده‌ركراو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت ئه‌و پله فه‌رمانبه‌رێتیه تازانه‌ی نێو میلاكی 2013 ڕابگه‌یێنێت بۆئه‌وه‌ی میكانیزمی دامه‌زراندن و مه‌رجه‌كانی یه‌كخراو بن و له‌یه‌ك كاتدا ڕاگه‌یاندرابن تاوه‌كو پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتی له هه‌رێمدا. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به ئاماده‌كردنی چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك كه‌وا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رو ناو‌و ناونیشان و پله فه‌رمانبه‌رێتیی ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه دامه‌زراون له‌گه‌ڵ فه‌رمانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن له خۆبگرێت و پێشكه‌شی بكات به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری. پێنجه‌م: نابێ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا ببه‌سترێت، وه ئه‌وله‌ویه‌ت له دامه‌زراندن ده‌درێته گرێبه‌سته به‌ركاره‌كان و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی به خزمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت، و وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌گوێره‌ی پێویست به وه‌زیرو سه‌رۆكی لایه‌نی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت، رابسپێرێت. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان راده‌سپێردرێت به دامه‌زراندنی ئه‌و گرێبه‌ستكارانه‌ی كه‌وا زیاتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر گرێبه‌ستی دامه‌زراندنیان تێپه‌ڕی كردووه، له سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی و به هه‌مان ژماره‌و هه‌مان پسپۆڕی ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی خانه‌نشینی كراون بۆ ساڵی دارایی 2013 و به‌پێی رێنمایێك كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ریده‌كات. مادده‌ی بیسته‌م: به مه‌به‌ستی هاندانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت (و رێنوێنیكردنی میلاكی حكومی):- یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵگرتن له فه‌رمانبه‌رێتیه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وا ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌رفكردنی نیوه‌ی مووچه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ سه‌رباری داهاته‌كه‌ی له كاره نوێیه‌كه. دووه‌م: سه‌رجه‌م مافه خانه‌نشینیه‌كانی فه‌رمانبه‌ر ده‌گواسترێته‌وه بۆ بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی له كه‌رتی تایبه‌تدا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مواركراوه كارپێكراوه‌كانی له هه‌رێمدا. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه‌و دیاریكردنی ستانده‌رو مه‌رجه‌كانی ده‌ربكات. به‌شی پێنجه‌م (حوكمه كۆتاییه‌كان) مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات له نێوان مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هاوشانه‌كانیان له كارمه‌ندانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم به مه‌رجێك ئه‌مه نه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان و ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌ده‌رده‌كرێن. مادده‌ی بیست و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینان له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ مووچه‌ی هاوشانه‌كانیان له خانه‌نشینه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی به مه‌رجێك نه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات بۆ دابینكردنی بڕه پاره‌ی پێویست (سیوله نقدیه) له لایه‌ن به‌نكه حكومیه‌كانه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌رفكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان له كاته دیاریكراوه‌كانیاندا. مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دووباره چاو بخشێنێته‌وه به‌و بڕیار‌و رێنماییانه‌ی تایبه‌تن به تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاریی. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر بكات له نێوان مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوشانه‌كانیان له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیی ناوه‌ندیی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له دوای وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له لای حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی گشتی ساڵه‌كانی (2007-2013). مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: پێویسته له ماوه‌ی خولی گرێدراوی دووه‌می خولی هه‌ڵبژاردنیی سێیه‌مه‌ی په‌رله‌ماندا: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم دابمه‌زرێت به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2008 ده‌قی له سه‌ر كراوه. دووه‌م: پێكهێنانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی ژماره (3)ی ساڵی 2011. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتیی هه‌رێم به‌پێی یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011، پێكبهێنێت. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات به هه‌مواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ژماره (9)ی ساڵی 2007 به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خه‌بات و قوربانیه‌كانیاندا بگونجێت. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رماڵه‌یه‌ك به رێژه‌ی 20%ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی زانایانیی ئایینی (پێشنوێژ‌و ووتارخوێن) له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ببه‌خشێت. مادده‌ی سییه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له حاڵه‌تی ڕوودانی گۆڕانكاری له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2013، ئاگاداری په‌رله‌مانی كوردستان بكاته‌وه‌و بیخاته به‌رده‌می بۆ په‌سه‌ندكردن. مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له دوای ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، ناكرێت داوای وه‌رگرتنی هیچ ته‌رخانكردنێكی زیاتر له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بكرێت. مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم سه‌رجه‌م ژمێره مانگانه‌ییه‌كانیان (بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه) له ماوه‌یه‌ك له (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌رنه‌كات، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێركاریی گشتی، بكه‌ن. مادده‌ی سی وسێیه‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رجییه‌كان كه له ماوه‌ی دیاریكراودا له پێشكه‌شكردنی ژمێره كۆتاییه‌كانی ساڵی 2012ی فه‌رمانگه‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت، به‌پێی رێكاره یاسایی و رێنماییه به‌ركاره‌كان، ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت. مادده‌ی سی و چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا دابه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی چڕی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی زیاتر زیانیان به‌ركه‌وتووه له دوای دورخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌ت. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت بۆ جه‌ختكردن له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه له رێكه‌وتی جێبه‌جێكردنی كرداره‌كیی بودجه‌دا. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم داوا بكات له‌و ده‌سته چاودێرییانه‌ی پێیه‌وه لكاون و له پارێزگاكانی هه‌رێم بوونیان هه‌یه دڵنیابن له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه له رێكه‌وتی جێبه‌جێكردنی كرداره‌كیی بودجه‌دا. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: پارێزگا بۆی هه‌یه، به گوێره‌ی پسپۆری، داوا له هه‌ر وه‌زاره‌تێك بكات به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی، له سه‌ر ژمێره ته‌رخانكراوه‌كانی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان، بۆ پارێزگاكه ته‌رخانكراون. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و كاڵا هاورده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی له رسوماتی گومرگیی ده‌بوردرێن، به مه‌رجێك به ناوی ئه‌وان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌وان هاورده بكرێن. دووه‌م: لێبوردنی سه‌ره‌وه كه‌لوپه‌ل و كاڵا هاورده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی كه له لایه‌ن حكومه‌ت یان دامه‌زراوه به‌خشینه‌ره‌كانه‌وه دێن، له‌خۆ ده‌گرێت. مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: به‌رده‌وامبوون له سه‌ر بڕینی 10%ی مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیرو ئه‌وانه‌ی به پله‌ی وه‌زیرن و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌زیرو بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌ون و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت و راوێژكار‌و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و دادوه‌رو ئه‌ندامانی داواكاریی گشتیی، به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی سندوقی كۆمه‌كی تووشبوانی شێرپه‌نجه به‌گوێری یاسای سندوقی كۆمه‌كی تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (11)ی ساڵی 2012. مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت و لایه‌نی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق نێرده یان زه‌ماله یان مۆڵه‌تی خوێندنیان هه‌یه پابه‌ندبن به دابه‌شكردنی به‌شه كورسی ته‌رخانكراو بۆیان، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و پسپۆری بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك. مادده‌ی سی و نۆیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به:- یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاگه‌یێندراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان و به‌گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كانیان، و ناكرێت هیچ وه‌زاره‌تێك پرۆژه له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆریی خۆی جێبه‌جێ بكات. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕاپۆرتی به‌دواداچوونی وه‌رزیی یان هه‌ر چوار مانگ جارێك پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان بكات. مادده‌ی چله‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی یاسایی بۆ وه‌رگرتنی گشت مسته‌حه‌قاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له لای حكومه‌تی ئیتیحادیه‌وه، به‌گوێری حوكمه‌كانی ده‌ستوور، بگرێته‌به‌ر. مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی پرۆسه نه‌وتیه تایبه‌ته‌كانی كێڵگه نه‌وتیه‌كان به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق و مادده (15)ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت، تاوه‌كو ده‌ركردنی یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان. مادده‌ی چل و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وو رێنمایی ئاسانكار بۆ پیاده‌كردنی پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی له كاتی مایه‌پێدانی (تمویل)ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌ربكات. مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان، له ماوه‌یه‌ك له (15) پازده رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمییدا تێپه‌ڕنه‌كات، رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و، دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رفكردن بۆ كارگێڕییه حكومیه‌كان، ده‌ربكات. مادده‌ی چل و چواره‌م: كار به هیچ بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌لأ ئه‌م یاسایه ناكرێت و گه‌نجینه هیچ بارگرانیێكی دارایی ئه‌م بڕیاره له ئه‌ستۆ ناگرێت. مادده‌ی چل و پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له رێكه‌وتی 1/1/2013ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت. د.محمد حسن سورە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كان له‌پێناو بڕیاردانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق بۆ ساڵی دارایی 2013، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.