به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 16/12/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2014
یاسای هه‌مواری ده‌یه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو
مادده‌ی (1):
بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
دووه‌م: ده‌شێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، (3) سێ وه‌زیری هه‌رێمی تێدا بێت.
مادده‌ی (2):
ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی (3):
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
یوسف محمد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م یاسایه دانرا.