به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/7/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی به‌شی یه‌كه‌م مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه‌ی كه له خواره‌وه دا هاتوون بریتییه له‌و مانایانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: كۆمسیۆن: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی. سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران. به‌شی دووه‌م مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌نجوومه‌نێك داده‌مه‌زرێ له ژێر ناوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه ده‌سه‌ڵات (السلگه الحصریه) كه ڕێكاری هه‌موو هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمسیۆن له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، به‌گوێره‌ی پێویست نووسینگه‌كانی خۆی له ناوه‌ندی پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییه‌كاندا ده‌كاته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و ملكه‌چه بۆ چاودێریی په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریشه له به‌رامبه‌ریدا. مادده‌ی چواره‌م: كۆمسیۆن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی بنه‌ما و ڕێسای كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه گشتییه‌كانی كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن بۆ زامن جێبه‌جێكردنی به به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه. دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراقدا. سێیه‌م: جاڕدانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان. چواره‌م: ڕێكخستن و جێبه‌جێ كردنی هه‌موو جۆره هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران و رێكخستن و نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی هه‌ڵبژاردنیان. شه‌شه‌م: تۆمار كردنی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانییه‌كان و په‌سه‌ند كردنیان، به‌گوێره‌ی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان. حه‌وته‌م: رێكخستن و جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی تۆماركردنی نوێنه‌رانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و چاودێرانی هه‌ڵبژاردن له ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندكاره نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان و ئه‌وانی تر. هه‌شته‌م: رێكخستن و ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌ناو وێستگه‌كاندا به‌مه‌رجێك كیانه‌كان هه‌ر یه‌كه و دانه‌یه‌ك له ڕاپۆرتی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌یان پێ بدرێ. نۆیه‌م: ئاشكراكردنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان به‌مه‌رجێك له (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات و، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌نده‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن. ده‌یه‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی متمانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لای گشت توێژه‌كانی كوردستان و چه‌سپاندنی رۆشنبیریی هه‌ڵبژاردن له رێی درێژه‌دان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گشت هاوبه‌شه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. به‌شی سیێه‌م پێكهاته‌كانی كۆمسیۆن مادده‌ی پێنجه‌م: كۆمسیۆن پێكدێت له: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران دووه‌م: كارگێریی هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران: 1-ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران: له (9) نۆ ئه‌ندام پێك دێ كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێن دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه په‌رله‌مان پێكیده‌هێنێ پێشنیاز ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه یاساناس بن هه‌روه‌ها ده‌بی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان و پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكرێ و ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش (5) پێنج ساڵی رۆژ ژمێرییه. 2-ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: أ-هاووڵاتی كوردستان ـ عێراق بێ و به‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێ بێ. ب-به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت. ج-ته‌مه‌نی له (30) سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ. د-خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نی سه‌لمێنراوبێ. ه- خاوه‌ن ره‌فتار و ڕابردویه‌كی چاك بێت و، به تاوانێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت. و- به‌شداری نه‌كردبێ له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پلانی بۆ داریژرابێت یان ئه‌نجام درابێ بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بوو بێت به گوێره‌ی یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003. ز- ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامیه‌تیدا له ئه‌نجومه‌ن. 3- ئه‌ندامای ئه‌نجوومه‌ن سوێندی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی داده‌وه‌ریی هه‌رێمدا ده‌خۆن و به‌گوێره‌ی ئه‌م داڕشتنه: ( سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كه به‌رپرسیارییه‌تییه یاسایی و پیشه‌ییه‌كه‌م به ئه‌مانه‌ت و به‌له‌خۆ بووردیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێ بكه‌م و كاربكه‌م بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانم به سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی و، خوا شایه‌ده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم). 4- أ-ئه‌نجوومه‌ن له‌یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی كارگێڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ. ب- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌ری یاسایی كۆمسیۆنه. 5-سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه جێبه‌جێ ده‌كات: أ-به‌ڕێوه‌بردنی كاره كارگێڕیی و رێكخستنیه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن. ب-ئاماده‌كردنی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومن و گرێدان و سه‌رۆكایه‌تی كردنی ء، به‌و كۆبوونه‌وانه‌شی كه سێ ئه‌ندام له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه داوای ده‌كه‌ن. ج-هه‌ر ئه‌ركێكی تر كه ئه‌نجوومه‌ن پێی بسپێرێ. 6-كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن دروسته به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه براوه ده‌بێ كه سه‌رۆكی ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. دووه‌م: كارگێڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان: 1- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن پێكدێ له نووسینگه‌ی گشتی و نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی له‌لایه‌ن كارگێڕیی هه‌ڵبژادنه‌وه پێشنیاز كراوه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه په‌سه‌ند كراوه. 2- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسیارییه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و په‌یڕه‌و و رێنماییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌رچون، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی گشت ئه‌و چالاكییانه‌ی كه مۆركی پرۆسه‌گیری و جێبه‌جێكاری یان رێكارییان هه‌یه. به‌شی چواره‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: 1ـ دامه‌زراندن و نوێ كردنه‌وه و بژارد كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران له رێی هه‌موو جۆره شێوازێكی تازه‌ی به‌رده‌ست، له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش پێویسته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ندا بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته. 2ـ په‌سه‌ند كردنی تۆماری لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان و پاڵێوراوان به مه‌به‌ستی چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شداری كردن تێیدا. 3ـ متمانه دان به چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بریكارانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. 4ـ یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌و سكاڵا و تانه‌لێدانانه‌ی له گشت هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێن و بریاره‌كانیشی مایه‌ی تانه‌لێدانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا. 5ـ په‌سه‌ند كردنی رێكاره‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه. 6ـ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان دوای په‌سه‌ند كردنی له‌لاین دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه. 7ـ دانانی په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كان بۆ پاراستنی بێگه‌ردی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. 8ـ په‌سه‌نكردنی هه‌یكه‌لی كارگێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان. 9ـ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێریه‌كاندا. 10ـ داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی كۆمسیۆن. دووه‌م: پاڵاوتن بۆ دامه‌زراندنی پله باڵاكان له به‌رێوه‌به‌ری له كۆمسیۆن و نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكاندا له ڕێی پێشنیاز كردنی (3) پاڵێوراوه‌وه ده‌بێ به‌گوێره‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن دروست ده‌كرێ و یه‌كێك له پالێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ هه‌ڵده‌بژێردرێ. به‌شی پێنجه‌م لێپرسینه‌وه و كۆتایی هاتن به ئه‌ندامییه‌تی مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌نجوومه‌ندا له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه كۆتایی پێدێ: 1ـ ته‌واوبوونی واده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2ـ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه. 3ـ مردن یان په‌ككه‌وتنی ئه‌ندام له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا. 4ـ ده‌رچوونی حوكمی دادگایی ینبڕ ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام له تاوانێكی ئابڕووبه‌ردا. 5ـ به‌خشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌تاك یان به‌كۆ له ئه‌ركه‌كانیان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاتێك كه سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و په‌یڕه‌وكان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ. 6ـ ئه‌گه‌ر سه‌ڵمێنرا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی پاڵاوتنیدا بۆ كاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردوه ڕاست نه‌بووه. 7ـ ئاماده نه‌بوون بۆ سێ جاری له دوای یه‌ك و به‌بێ بیانوویه‌كی ڕه‌وا له كۆبوونه‌وه‌كاندا. 8ـ له كاتی پاڵاوتنی ئه‌ندام بۆ یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان. دووه‌م: له‌كاتی چۆل بوونی یه‌كێك له كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هۆی یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دیاریكران، ئه‌ندامێكی تر به‌هه‌مان ئالیه‌تی له‌ناو یاساكه‌دا هاتووه هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌شی شه‌شه‌م مافه‌كانی ئه‌ندام مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئیمتیازاتی (بریكاری وه‌زاره‌ت)ـیان ده‌بێ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و ده‌كرێ نوێش بكرێته‌وه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه ده‌رماڵه ببه‌خشێته فه‌رمانبه‌ره‌كانی، به‌مه‌رجێك ئه‌و ده‌رماڵه‌یه زیاتر نه‌بێ له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌به‌خشرێته فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان. سێیه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ناتوانن له وه‌زیفه‌ی گشتیدا دابمه‌زرێن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان وه‌كو كۆمسیار، جگه له پله و پایه‌ی ئه‌كادیمی نه‌بێ. چواره‌م: كۆمسیاران مافی مووچه‌ی خانه‌نشینیان ده‌بێ به‌بڕی 80% كۆی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن دوای ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان جگه له حاله‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان له‌كارلادان یان تاوانباركردنی به تاوانێك كه په‌یوه‌ندی به كاره‌كه‌یه‌وه هه‌بێ . پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆن تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوو، به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ دیاری ده‌كری به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كۆچی دوایی كرد له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆندا یان به‌هۆی ئه‌م خزمه‌ته‌وه، ئه‌وا مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. حه‌وته‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌ندام له كۆمسیۆن بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێ. به‌شی حه‌وته‌م سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی (حصری) هه‌یه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی مه‌ده‌نیانه‌ی په‌یڕه‌و و رێكاره‌كانی و، پێویسته ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر كێشه‌یه‌كی تاوانكاران ڕوو به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هات و به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتێكی تاوانكارانه كه په‌یوه‌ندی به پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر ده‌كا كه له ئه‌نجامی خۆئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی هه‌ڵبژاردن وڕاپرسییه گشتییه‌كان دێنه ئاراوه و بۆی هه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ببه‌خشێ به كارگێریی هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌كاتی ڕوودانیاندا. سێیه‌م: بڕیاره‌كان ئه‌نجومه‌ن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سێ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ناوخۆیی له هه‌رێمدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و، ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه كه رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكا و سایتێكی ئه‌لكترۆنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست بكا. چواره‌م: له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی پێك دێ له‌سێ دادوه‌ری ته‌رخان نه‌كراو بۆئه‌وه‌ی چاو به‌و تانه‌لێدانه‌نه‌دا بخشێنێته‌وه كه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گیرێن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن زه‌ره‌رمه‌ندن. پێنجه‌م: تانه‌دان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی زیانیان له بڕیاره‌كه بینییوه، ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم ده‌كرێ له ماوه‌ی سێ رۆژ دا له رۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی رۆژانی پشووی فه‌رمی. شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی دادوه‌ریی پێویسته ئه‌و تانانه یه‌كیلایی بكاته‌وه كه پێشكه‌ش كراون، ئه‌ویش له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له‌و رۆژه‌وه كه تانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كراوه و، بڕیاره‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌و تانانه بنبڕه و رێكاره‌كانی ته‌ماشاكردنی تانه‌لێدانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای دادبینی مه‌ده‌نی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو و، یاسا رێكارییه‌كانی تر كه له هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌هه‌ر شتێك به‌ده‌ق له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێت. به‌شی هه‌شته‌م حوكمه‌كانی جۆراوجۆر و كۆتایی مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێویسته میكانیزمی گونجاو دابنێ بۆ زامن كردنی به‌شداریكردنی هاوڵاتییان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ـ عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیه‌كاندا. مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێ پشت به شاره‌زاو پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی بواره‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ببه‌ستێ له قۆناغه‌كانی سازدان و گه‌ڵاڵه‌كردن و ئاماده‌كاریی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كاندا. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بریكاری كیانه سیاسیه‌كان و ڕاگه‌یاندنكاران بۆ ئاسانكاری پڕۆسه‌ی چاودێركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیه‌كان به‌مه‌به‌ستی زامن كردنی پاكییان. مادده‌ی سێزده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌ن: یه‌كه‌م: ڕاپۆرتی وه‌رزی ئاماده بكا له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانی و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكا. دووه‌م: ڕاپۆرتێكی كۆتایی به ورده‌كارییه‌كانه‌وه ده‌ربكات له باره‌ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وه به هه‌مو قۆناغه‌كانیه‌وه و، پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی گفتوگۆ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌نحومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی تردا، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌یه. مادده‌ی پازده‌هه‌م: یه‌كه‌م: كۆمسیۆن بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ به‌گوێره‌ی رێنمایی و ڕێسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان ده‌بێ و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشنیاز ده‌كرێ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری و، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات و ده‌خرێته ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم. دووه‌م: ژمێركاری كۆمسیۆن له ژێر چاودێری و وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم داده‌بێت. مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی تایبه‌ت به‌خۆی. دووه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانی كۆمسیۆن. سێیه‌م: كردنه‌وه و ئیلغاكردنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گرێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له‌كاتی پێویستیدا. چواره‌م: ده‌ركردنی سیسته‌می پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی حه‌ڤه‌ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پیشنیازی ئه‌و یاسایانه بكا بۆ په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان هه‌یه. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له پێكهاته‌ی كۆمسیۆندا زامنی هاوسه‌نگی ده‌كرێ له نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان له ماوه‌ی زیاتر نه‌بێ له نه‌وه‌د رۆژ پێك بهێنرێ له دوای په‌سندكردنی ئه‌م یاسایه‌وه. مادده‌ی بیست: كار به هیچ ده‌قی یاسایه‌كی تر یان بڕیارێك ناكرێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ. مادده‌ی بیست و یه‌ك: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. یوسف محمد صادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچوواندی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر پێویستی مكوڕی نیشتمانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان و، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی و ئه‌ركه‌كانی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێك بخرێن له ڕێی ده‌سته‌یه‌كی باڵای بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و په‌یوه‌ست بێ به په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراقه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوو.