به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی 16/6/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2014
یاسای درێژه‌دان به‌كارپێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر
ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
درێژه‌دانی كاركردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 تا 16/7/2016.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی 17/7/2014، جێبه‌جێ ده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمی( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
یوسف محمد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق
هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه
بۆ پاراستنی سه‌روماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی هه‌رێم و ئاسوده‌یی و سه‌قامگیریان و، به‌هۆی به‌رده‌وامی مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.