به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌ســـــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی 5/5/2008ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره(4)ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان - عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: زه‌وی كشتوكاڵ و رووه‌ك و باخ و دارستان و له وه‌رگاو سامانی ئاژه‌لأ وبه‌روبوومه‌كانی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو وئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكالأ سامانی نیشتمانین، پێویسته خاوه‌ن و په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم وه‌به‌ریان بهێنن و چاودێرییان بكه‌ن و، په‌ره‌یان پێبده‌ن و رێگا به هیچ شتێك نه‌ده‌ن ببێته مایه‌ی له‌ناوچوون و زیان لێدانیان. مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمه: یه‌كه‌م: كار له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی گوندا بكه‌ن و به‌پێی سیاسه‌تێكی ئیستراتیژی هاوكاری له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكه‌ن و جوتیار هانی كۆچی پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و گوند بده‌ن. دووه‌م: جوتیاران هۆشیار بكرێنه‌وه‌و به‌ره‌و به‌كارهێنانی زه‌وی به باشترین شێوه رێنمایی بكرێن. سێیه‌م: بۆ دابین كردنی ئاوی ئاودان له حاڵه‌تی نه‌هاتی ووشكه ساڵیدا به‌ربه‌ستی خۆلین و ده‌ریاچه‌ی سروشتی دروست بكرێن. چواره‌م: كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و قیرتاوكردنی رێگا‌و بان بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران به ئاسانی به باخه‌كانیان بگه‌ن و بۆ بازاڕكاری به‌روبوومه‌كانیشیان یارمه‌تی بدرێن. پێنجه‌م: پیشه‌سازی گۆڕانكاری و ته‌واوكه‌ر(الصناعه التحویلیه أو التكمیلیه) هانبدرێت كه پشت به به‌روبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی ده‌به‌ستێت. شه‌شه‌م: به‌شداری له دابین كردنی ئه‌و پێداویستییه پێویستیانه بكرێ كه كه‌فائه‌تی به‌رزیان له به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌و پشتگیری بكرێن. حه‌وته‌م: رێكخستنی كرده‌وه‌كانی بازاڕكاری ناوه‌خۆو ده‌ره‌كی به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، به هه‌هاهه‌نگی له‌گه‌لأ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و دارایی وئابووری له باری رێكخستن و كۆنتڕۆلأ كردنی هێنانی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌رێمن. هه‌شته‌م: دروست كردنی عه‌مباری ساردكه‌رو به‌فرگر(المبرده والمجمده) له هه‌رێمدا هانبدرێن. نۆیه‌م:كار له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن شینایی و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان بكرێت، له حاڵه‌تی له ناوچوون یا زیان پێ گه‌یاندنیان له ئه‌نجامی كاره‌ساتی سروشتی یاخود هێزێكی له راده‌به‌ده‌ر. ده‌یه‌م: به‌شداری كردن له زیادكردنی رووبه‌ری زه‌وی به‌راو ودابین كردنی ئه‌و ئامێرانه‌ش كه له به‌كارهێنانی پاشكه‌وت كردنی ئاودا به‌كاردێن. یانزده‌م: له رێگای قه‌رزدان و ئاسانكاری بانكییه‌وه به‌شداری له دروست كردنی سه‌رمایه‌ی پڕءژه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ره نیشتمانییه‌كان بكرێ. دوازده‌م: پشتگیری به‌روبوومه ستراتیژییه‌كان بكرێ. سیانزده‌م: فه‌رمانبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان وه‌ك سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ر پڕءژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه دابمه‌زرێن، له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی زانستی كشتوكاڵییان به‌ده‌ست هێناوه، به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیی كشتوكاڵییه‌وه تا به‌رزترین ئاستی زانستی كشتوكاڵی. مادده‌ی سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و خاوه‌ن زه‌وی و جوتیارو كه‌شتیارو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كشتوكاڵه‌وه هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پسپۆڕایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م:بایه‌خ به زه‌وی كشتوكاڵی بدرێت و، بۆ جگه له مه‌به‌سته‌كانی كشتوكالأ به‌كار نه‌هێنرێت یا به‌بێ چاندن به‌جێ نه‌هێڵدرێت و رێگا نه‌درێت به هیچ شتێك په‌یتی كز بكات یا بڕشتی كه‌م بكات. دووه‌م:په‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی نوێ له كرده‌وه كشتوكاڵییه‌كاندا. سێیه‌م :ئامرازه پێویستییه كه‌فائه به‌رزه‌كان له به‌رهه‌مهێناندا به‌كاربهێنرێن. چواره‌م: بایه‌خ به مه‌كینه وئامێرو ترۆمپا كشتوكاڵییه‌كان بدرێت و بیر‌و كارێزو كانیاوه سروشتییه‌كان و ئامراز‌و شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دیكه‌ش له زیان پێكه‌وتن بپارێزرێن. پێنجه‌م: بایه‌خ به شینایی هه‌ر له كاتی چاندییه‌وه تا كاتی دروێنه یاخود لێكردنه‌وه بدرێت و، رێگه به هیچ شتێك نه‌درێت له ناویان ببات یا زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت و له زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی كشتوكالأ و سووتان و لافاویش بپارێزرێن. شه‌شه‌م: سامانی ئاژه‌ڵی و ماسی و په‌له‌وه‌رو مێرووی سوودبه‌خش بپارێزرێن و چاودێری بكرێن و له هه‌موو ئه‌و شتانه بپارێزرێن كه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت. حه‌وته‌م: پێره‌وكردنی سیسته‌می خوله‌كانی كشتوكاڵی و، ده‌ستنیشان كردنی ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پانتاییانه‌ی كه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا پێویسته به به‌روبوومی دیاركراو بچێنرێن. هه‌روه‌ها دیاركردنی جۆره‌كانی تۆ‌و وپه‌یین و و قڕكه‌ری بوونه‌وه‌ری زیانبه‌خش و واده‌كانی به‌كارهێنانیان به‌پێی پلان و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكالأ. هه‌شته‌م: پاراستن و خزمه‌تكردنی باخه‌كان و به‌رو میوه‌كانیان تا پێده‌گه‌ن و ده‌برێنه بازاڕ نابێ پشت گوێ بخرێن. نۆیه‌م: پێرۆ كردنی سیسته‌می عه‌مار كردنی دروست وبێ وه‌ی بۆ به‌روبوومه‌كان. مادده‌ی چواره‌م: پارێزگار دوای وه‌رگرتنی رای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ له پارێزگادا لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ چاودێری وبه‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێك ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌ك كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا ده‌ری ده‌كات. مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كارگه و سه‌نعه‌تگاكان. له‌وانه‌ی كه‌به‌روبوومی كشتوكاڵ، وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی خاو له سه‌نعه‌تی كشتوكاڵیدا به‌كارده‌هێنن، كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی ئه‌گه‌ر فه‌راهه‌م ببێت به‌كاربهێنن. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر جوتیار یان ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه‌ی یان باخه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی، ملی نه‌دا ((امتنع)) به‌بێ پاساوی به‌جێ ـ زه‌ویه‌كه بكێڵێ و بیچێنێ یان خزمه‌تی نه‌كرد، ئه‌وا پارێزگار بۆی هه‌یه زه‌وییه‌كه به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ بسپێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنی به‌چاك ده‌زانێ ئاوه‌ها كشتوكاڵی له‌سه‌ر بكات و، سوود له‌به‌رومیوه‌و وشكه‌ڵی (أحگاب) وه‌ربگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی مافی داوا كردنی كرێی هاوتای هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا به‌ڵێن بدات كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست زه‌وییه‌كه‌ی وه‌به‌ردێنێ و خزمه‌تی ده‌كات، ئه‌وا زه‌وییه‌كه‌ی پێ ده‌درێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری بۆی هه‌یه داوا له دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، له‌و تاوانانه بپێچێته‌وه كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌پێیی بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌رچوێندراون، له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا به‌ر تانه ده‌كه‌ون و، بڕیاره‌كه‌شی له‌م رووه‌وه بنبڕه. مادده‌ی هه‌شته‌م: دادگای به‌رایی ناوچه‌كه، تایبه‌ته به ته‌ماشاكردنی داواكانی زێده‌رۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و باخه‌كان و داواكانی ناكۆكی سنووره‌كانیان و ئه‌و مافانه‌ش كه تێ‌یان ده‌كه‌وێت، په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی پانزده رۆژ، له رۆژی پێڕگه‌یاندنه‌وه له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه بڕیاره‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه‌و، له‌م رووه‌وه بڕیاری دادگا بنبڕه. مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م:خاوه‌ن زه‌وی یا جوتیار یا كه‌شتیار یا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كشتوكاڵی هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و به‌یاننامانه بكه‌ن كه له‌سه‌ری ده‌رچوون، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێن كه له ساڵێك پتر نه‌بێت یا به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێن كه له حه‌فت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار پتر نه‌بێت یا به یه‌كێك له‌و دووسزایه. دووه‌م: فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵی كه سه‌رپه‌رشته به‌سه‌ر پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه ئه‌و ســزایه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێت كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بووبێته هۆی سـه‌رنه‌گرتنی پرۆژه‌كه یان زه‌ره‌رێكی گه‌وره له پرۆژه‌كه. به هاوكاری له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر پێشتر فه‌رمانگه‌كه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه و ئینزاری به خاوه‌ن پرۆژه‌كه نه‌دابێت. سێیه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان كرێكارێك به كه‌مته‌رخه‌می یان به ئه‌نقه‌ست له به‌جێهێنانی ئیشه‌كه‌یدا، بووبێته هۆی زیانگه‌یاندن به به‌روبومی كشتوكاڵ، سزای به‌ند كردنی ده‌درێت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر ره‌فتارێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م ماده‌یه‌دا نه‌گونجاو. تاوانێكی لێكه‌وته‌وه سزاكه‌ی به پێی یاسایه‌كی دیكه‌ی كارپێكراو له هه‌رێمدا گرانتر بێت، ئه‌وا كام ده‌قیان سزاكه‌ی گرانتر بێت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. پێنجه‌م: دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری كشتوكاڵ، ئینجا داوا له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری سه‌رپێچیكار به‌پێی بڕگه‌كانی (دووه‌م و سێیه‌م) ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی ده‌یه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای فیدراڵی بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی و سامانی ئاژه‌ڵ ژماره(71)ی ساڵی/1978 له هه‌رێمی كوردستان – عیراق راده‌گیرێ. مادده‌ی یانزده‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی دوانزه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی سیانزه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌م یاسایه دوای نه‌وه‌د رۆژ له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆكاره پێویستیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌وی وزاری كشتوكالأ و باخ و جه‌نگه‌لأ و له وه‌ڕگای خۆڕسك و سامانی ئاژه‌لأ، هه‌روه‌ها ئامراز‌و ئه‌ده‌واتی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵییش، له مه‌كینه‌و ئامێر‌و ترۆمپای ئاو‌و بیر‌و كارێزو كانیاوی سروشتی كه پێوه‌ندیی به‌و سامانه‌وه هه‌یه، به به‌شێك له سامانی نیشتمانیی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، جا به‌هۆی خراپ به‌رهه‌مهێنانی زه‌وی و زاری كشتوكالأ و دواكه‌وتنی هه‌ردوو كوچكه‌ی به‌رهه‌مهێنانه كشتوكاڵیه‌كه له ئه‌نجامی به‌سه‌رهاتی هه‌لومه‌رجی نا هه‌موار كه به‌سه‌ر كوردستاندا هات و گونده‌كان وێران كران و، له‌و ساڵانه‌ی پێشتردا گه‌مارۆی دوولایه‌نه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا دراو، له‌به‌ر زه‌رووره‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، له پێناوی گاڵدانی به‌رهه‌مهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكالأ به شێوازێكی زانستانه و دروست و، بۆ زۆرتر كردن و چاكتر كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، پاراستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی مه‌حه‌للی، بۆیه ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه به پێویست زانرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنان و وه‌به‌رهێنانی ئه‌و سامانانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و به گوێره‌ی ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی نیشتمانیی كوردستان دابین بكات و خاوه‌نه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی ره‌فتاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌رپرسیاران له به‌ڕیوه‌بردنیان رابسپێردرێن تا بایه‌خی پێ بده‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن و پشتگوێی نه‌خه‌ن و تووشی له‌ناوچوونی نه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا. تێبینی/ ئه‌م یاسایه به‌بریاری ژماره (14)ی سالی 2008 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچوێنرا