هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی یاسا : یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ژمارەی یاسا : 5
ساڵی دەرچوون : 2001
هەڵوەشاوەتەوە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای گەورەو میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره ده‌رهێنان: 5 رۆژی ده‌رهێنان: 6/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (5/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و دهسهڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رییه‌کی گشتی نوێ به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێ، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا روتبه‌كه‌ی لە روتبەی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: 1- به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (١٩٩٣)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه. 2- به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له بهرێوهبهرێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن. مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق