هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی یاسا : یاسای ژماره (19) ی ساڵی 1993 یاسای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ژمارەی یاسا : 19
ساڵی دەرچوون : 1993
هەڵوەشاوەتەوە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
یاسای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار:48 مێژووی بڕیار:22/12/1993 بڕیار به پێی حوكمی بڕگه(1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشاتمانی عێراق. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له دانیشتنی ڕۆژی 20/12/1993 دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا. یاسای ژماره (19) ی ساڵی 1993 یاسای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (2)ی ساڵی1992 ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق) و یه‌م ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركانه‌ی كه له یاسای ناوبراوی سه‌ره‌وه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كات تاكو قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردی ته‌واو ده‌بێت. مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ی ناوبراو له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه له‌و دوو پاڵێوراوانه پێك دێت كه زۆرترین ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه به پێی یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 له‌ڕۆژی 19/5/1992 دا كراوه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ریه‌ك له‌ودوو حزبه‌ی كه دوو پاڵێوراوه‌كه تێی دان. مادده‌ی سێیه‌م: بڕیاره‌كانی ده‌سته به تێكڕای ده‌نگ وه‌رده‌گیرێن و به ئیمزای ئه‌ودوو پاڵێوراوه ده‌رده‌چن، كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون و له كاتێك دا كه یه‌كێك له‌و دووپاڵێوراوانه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوون، ئیمزای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئاماده ده‌بن به‌سه‌و ئاماده نه‌بوونی كارناكاته سه‌ر نیصابی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌كه. مادده‌ی چواره‌م: له كاتێكدا كه هه‌ردوو پڵێوراو به‌یه‌كه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوون، بڕیاره‌كان به ڕێككه‌وتنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ده‌مێننه‌وه وه‌رده‌گیرێن و به ئیمزای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چن. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بڕیاری ئه‌مانه ده‌دا: 1/ ناونانی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام ده‌دا ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 19/5/1992 ده‌بێ. 2/ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌ندامێتی ده‌سته‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌وه پاڵێوراوان. 3/روو له ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌نێت تاكو به پێی ئه‌م یاسایه و یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه جێ به‌جێ بكه‌ن كه پێیان سپێردراوه. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته به‌ر له ده‌ست به‌كاربوونیان و به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێیان سپێردراوه سوێندی یاسایی به پێی مادده (9)ی یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ده‌خۆن. مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌موو بڕیار و كارێك كه به پێی ده‌سته‌ڵاته‌كانی كه له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 دا هاتبێ تاكو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه شه‌رعین و جێ به‌جێ ده‌كرێن. ماددی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه نه‌گونجێ كاری پێ ناكرێ. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق