هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی یاسا : یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ژمارەی یاسا : 15
ساڵی دەرچوون : 1992
هەڵوەشاوەتەوە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان عێراق به‌ناوی خوای بوخشنده ومیهرهبان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كودستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار:45 مێژووی بڕیار:28/12/1992 (( بڕیار)) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی/1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزارو بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 12/12/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا. یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/وه‌زره‌ت: وه‌زاره‌تی شارهوانیو گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 3/وه‌زیر:وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 4/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 5/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت كۆشش ده‌كا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ناوخۆیی و شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری ئاووئاوه‌ڕۆ وفراوانكردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار وپه‌ره‌پێدانی له كوردستاندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت. مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و له‌سه‌رپه‌رشتی و چاوردێری كردنی چالاكی یه‌كانیدا و له‌ویشه‌وه ئه‌و رێنمایی وبڕیار و فرمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كاروباره ئیداری و دارایی رێك و پێكی هونه‌ری یه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمی یاساوپێره‌ودا هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به سیفه‌تی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار و به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتی یه وهه‌ر كه‌سێ خۆی په‌سه‌ندی ده‌كا بسپێرێ. 2-بریكار به‌رپرسیاره له جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و نه‌خشه بۆ كێشانی هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و تایبه‌تكاری یانه‌وه هه‌بێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێكدێ: 1/ مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت كه پێكدێ له : أ/ نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌وه‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ لهكارمهندان وپسپۆران بێ. ب/نووسینگه‌ی بریكار:مووچه خۆرێك له كامه‌ندان وپسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. ج/فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا ده‌بێ. 2/به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان: هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی یه گشتیه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان ولێهاتوویی بێ چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شێكشیان پێوه ده‌به‌سترێته‌وه كه هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان و لێهاتووان بێ و هه‌ر به‌شێكیش مووچه‌خۆرێك له كارمه‌ندان و پسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. أ-به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتیی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. یه‌كه‌م/به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و به‌رێوه‌بردن و كه‌سان. دووه‌م/به‌رێوبه‌رێتی كاروباری دارایی و پێداچوونه‌وه. ب- به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون كه ئه‌م به‌رێوبه‌رێتی و به‌شانه پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌ری نه‌خشه‌دانان و لێكۆڵینه‌وه. دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی به‌دواداچوون وپشكین. سێ یه‌م/ به‌رێوبه‌رێتی سه‌رژمێری وكۆمپیوتهر. چواره‌م/به‌ڕوبه‌رێتی هێزی كارگه و په‌ره‌پێدان. پێنجه‌م/ به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری. جـ-به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی شاره‌وانیه‌كان كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌رێتی موڵك و زه‌وی وزار. دووه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری هونه‌ری كه ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. أ/به‌شی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه. ب/ به‌شی سكێچ كێشانی. ج/به‌شی ئه‌ندازیاری هاتووچۆ د/به‌شی كارگه و ماشینه‌كان. سێیه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون. چواره‌م/به‌شی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی . پێنجه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم وبه‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی شاره‌وانی یان. د/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. یه‌كه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتیلێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و سكێچ كێشان به‌راشكاوی. دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی سكێچ كێشانی بنچینه‌یی و جوداكردنه‌وه. سێ یه‌م/بهڕێوبهرێتیهكانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. ه/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی ئاووئاوه‌ڕۆ كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: یه‌كه‌م: به‌رێوبه‌رێتی ئیش پێكرنو چاككردنه‌وه. دووه‌م:به‌ڕێوبه‌رێتی گه‌نجینه‌كان. سێیه‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن دارایی. چواره‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. و/ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار كه ئه‌رك ودام و ده‌زگاكانی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌تی رێكده‌خرێ. ز/یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه پێكدێ كه وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن: 1-بریكاری وه‌زاره‌ت. 2-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانان وبه‌دواداچوون جێگری سه‌رۆك مقرری ئه‌نجومه‌ن. 3-به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ. 4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار. 5-به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان. 6-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وه‌دانی. 7-به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردن ودارایی. 8-راوێژكاری یاسایی. 9-سه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 1-دارشتنی ئامانجه گشتیه‌كانی نه‌خشی وه‌زاره‌ت. 2-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانه‌وه ئاماده‌كراون وبه‌دواداچوو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌شكراون وبڕیار له‌سه‌ردانیان. 3-به‌دواداچوونی نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌ت وچاودێری كردنی جێ به‌جێكردنی. 4-پێشنیازكردنی سیاسه‌تی دارایی وئابووری وه‌زاره‌ت. 5-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا وپه‌یره‌و رێنمایی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان به كاروئانجه‌كانی وه‌زاره‌توه هه‌یه وهه‌ر تێبینی و ئامۆژگاری یه‌كیش كه په‌سه‌ندیان ده‌كا. 6-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌وری یه گشتی یه‌ی وه‌زاره‌ت كه له‌لایه‌ن به‌رێویه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچووندا ئاماده‌كرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وكۆسپانه‌ی دێته رێگای و پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی بۆیان. سێیه‌م: ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر داوای وه‌زیر كۆ ده‌بێته‌وه (نصاب)ی كۆبوونه‌وه‌ش به ئاماده بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دووله‌سێ به‌شی ئه‌ندامانیك مادده‌ی پێنجه‌م: أ/ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. ب/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوبه‌رێتی به‌ش و لقی نوێ به پێی پێویست پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر. ج/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێكبێنێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردی جێ به‌جێ كردین ئه‌م یاسایه ده‌ربكا. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق