هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی یاسا : یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ژمارەی یاسا : 13
ساڵی دەرچوون : 1993
هەڵوەشاوەتەوە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 31 مێژووی بڕیار 14/6/1993 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (5)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردن و بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/ 6/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق (پێناسه‌كان) مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نبشته‌جێكردن. وه‌زیر: وه‌زیری ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێم. بریكار: بیكاری وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كان له بواری خانووبه‌ره‌ی گشتی نیشته‌جێ كردن ورێگاو بان و پرد‌و فرۆكه‌خانه‌و ئۆتێل و پێشنیاز كردنی نه‌خششه بۆیان له چوارچێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی هه‌رێمدا. 2-سازدانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌رتی بیناكاری و رێگا وبان و پرد و لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌تیه‌وه پێشنیاز ده‌كرێن له رووی هونه‌ری ئابوورییه‌وه و دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن. 3-سازدانی كاری(سیگر نوعی) له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی بیناكاری و كه‌ل و په‌لی بینا كردن سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی خۆی و به‌شداربوون له ئاماده‌كردنی پێوانه‌ی هونه‌ری (الوصفات الفنیه) به پێی بارودۆخی سروشتی. 4-شسه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن به دواداچوونیان و دروستكردن و پاراستنی ئه‌و رێگا و بانه گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و پاراستن و به گر خستنی پرده‌كان و وێستگه‌كانی وهزنكردنی سه‌ر سنووره‌كان و شوێنی په‌رینه‌وه و توونێڵه‌كان له‌گه‌ل (تأسیس)كردن و پاراستنایان دا. 5-به‌لێن به‌ستن له‌گه‌ل رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان و لایه‌نه كارگه‌ره پسپۆره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كاندایه به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. 6-هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی كه‌ل و په‌لی بیناكردن و سه‌رچاوه‌ی پاره‌و پوولی خۆیی له فه‌رمانگه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت. (دام و ده‌زگاكانی وهوزارهت) مادده‌ی سێ یه‌م: مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له مانه پێكدێ: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی چالاكییه‌كان و له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت ئه‌و كار‌و باره ئیداری دارایی رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌ودا هه‌یه له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یریكار یا به به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ند بزانێ بسپێرێ. 2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكۆیه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. 5-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی كاروباری یاسایی. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. 7-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستییه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ. 8-به‌رێوه‌به‌رێتی كارگه‌و كۆگاكان: فه‌رمانه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكدا هه‌بێ. مادده‌ی چواره‌م: دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ: 1-به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:- أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری به‌شه‌كان. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری دارایی. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی رێگا و بان و پرده‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی رێگا و بان و پرده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی خانووبه‌ره و نیشته‌جێكردن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی خانووبه‌ره و نیشته جێكردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكاراییه‌كانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا له‌یه‌كیان بدا. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا كاتی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ . مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی كاروباری تاقیگه‌كانی بیناكاری (المختبرات الانشائیه) و سه‌رپه‌رشتی كردنیان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگایه‌كی ناوه‌ندییان بۆ له هه‌رێمدا پێك ده‌هێنرێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: گشت مال و مولك و مافه‌كانی وه‌زاره‌تی نیشته جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كه بووونه ته تایبه‌تكاری ی وه‌زاره‌ت ده‌بنه ماڵ و موڵكی وه‌زاره‌ت. مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی یاسای خزمه‌ت و میلاكه‌وه. مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی ی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا. مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ. مادده‌ی یازدهم: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا. مادده دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق