هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی یاسا : یاسای ژماره (11) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
ژمارەی یاسا : 11
ساڵی دەرچوون : 1992
هەڵوەشاوەتەوە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار:36 مێژووی بڕیار 16/11/1992 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری رۆشنبیری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (11) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم. وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه. 1-پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی ی رۆشنبیری كوردی و پێشخستنی به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل به‌ها ره‌وشتیی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی و ئاواته دیموكراتی یه‌كان و گه‌شه پێدانی گیانی گونجان و برایه‌تی له نێوان كور و كاڵانی گه‌لی كوردستاندا بگونجێ و به‌ستنی په‌یوه‌نی رۆشه‌مبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا. 2-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا و یاریده‌دانی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به له‌چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان. 3-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن. 4-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌رێم. 5-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی گشتی بۆ هونه‌ره‌كان. 6-هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زارنستی و وه‌رزشی خولقێنه‌ری لاو. 7-بایه‌خدانێكی بابه‌تی به رۆشنبیری مندا به ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه. 8-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری و هونه‌ره مللیه‌كان و پیشه‌سازی سینه‌مای كوردی. 9-پشتگیری كردن و هاندانی یه‌كێتی و رێكخراو و یانه و تیپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستیه‌كان. 10-سازدانی میهره‌جان و دیدار و كۆری رۆشه‌مبیری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و رێكخستنی رێكخستنی پێشانگا و هونه‌ری شێوه‌كاری. 11-بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ی میللی له گشت بواره‌كانی دا (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، یشه میللی یه‌كان) و دامه‌زراندنی ئه‌تیكه خانه‌ی تایبه‌تلی بۆیان و پشتگیری و فراوانكردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 12-گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و پاراستنیان و وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و دامه‌زراندنی ئه‌نتیكه خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئه‌نتیكه خانه‌ی ناوخۆیی بۆیان و پشتگری فراوان كردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 13-ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك كه بێته ئۆرگانی حكومه‌ت. 14-دامه‌زراندنی چه‌ند ئیزگه‌یه‌كی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن. 15پشتگیری و كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و كه‌شفی و لاوان له هه‌رێماد. مادده‌ی سێ یه‌م: 1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵایی وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندانی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌نیان به ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی یه‌وه له رووی یاسایی و به‌رێوه‌بردنی و هونه‌ری یه‌وه هه‌ی، له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسا و پیره‌و و رێنماییی یی كارپێكراوه‌كانی تر، هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراناد به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی و به‌رپرسیاره. 2-به‌رپرسیاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بۆیانی دیاری ده‌كا. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌رێتی پێكدێ: 1-نووسینگه‌ی وه‌زیر. 2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كه‌سان. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ژمێرییاری پێداچوونه‌وه. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه‌دانان و پێداچوونه‌وه. د-به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی. ه-دایه‌ره‌ی قانوون. 4-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هونه‌ره شێوه‌كاریه‌كان. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سینه‌ما و زانست. د-دایه‌ره‌ی رۆشنبیری منداڵ. ه-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هانادنی زانستی. و-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سامانی مللی. ز-به‌رێوه‌به‌رێتی ی لێكۆلینه‌وه‌ی ئاواز و مۆسیقا. ح-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری توركمان. گ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری ئاشووری. ی-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری له پارێگاكانی هه‌رێمدا. ك-خانه‌ی جل و به‌رگی كوردی. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی شوێنه‌واره‌كان كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌ت یه‌كانی شوێنه‌واری پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌سپێرێ. 6- به‌رێوه‌به‌رێتی ی راگه‌یاندن كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێدێ: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ئاژانسی دهنگو باسی كوردستان. 7- به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه. 8-ده‌زگای چاپه‌مه‌نی رۆژناوه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی كه ه پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنێ. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كاتی به‌مه‌به‌ستی به‌دی هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه پێكبێنێ كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: قه‌واره‌ی رێك پێكی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا، به‌رێوه‌به‌رێتی و به‌ش و لقی نوێ پێك بهێنێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی دایه‌ره سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌و یاسا و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی تایبه‌تن به رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش لاوانه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه ده‌رچوون، وه‌ها داده‌نرێن كه له كارپێكردنی ده‌بن تا وه‌ختی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه یا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ ئاوانته‌كانی گه‌لی كوردستان و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن. مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن. ماده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق (هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه) له‌به‌ر ئه‌و ماوه دوور و درێژانه‌ی كه گه‌لی كورد و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستادا دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌ی رۆشنبیری و خنكاندنی ئایدۆلۆجی و كوشتنی گیانی خوڵقاندن و ته‌قه‌لای شێواندنی مێژووی و رۆشنبیری وسرینه‌وه‌ی ئاواته نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كان بوو بوون به تایبه‌تیش كه ئێستا وا هه‌لێكی مێژوویی هه‌ڵكه‌وتووه تا گه‌لی كوردستانی عێراق به دیموكراتیه‌ت و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی بۆ په‌رله‌مانێكی دیموكراتی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆی شاد بێ، ئینجا له‌به‌ر پێویستی بوونی وه‌زاره‌تێك كه بایه‌خ به رۆشنبیری ره‌گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه و هونه‌ر و وه‌رزش و هه‌ر كاروبارێك كه په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌ركه جۆراو جۆرانه‌وه هه‌بێ، ئه‌م یاسایه ده‌ركا.