هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی بڕیار : بڕیاری ژمارهی (6) ساڵی 2010 جهژنی سهری ساڵی ئێزیدی و جهژنی جهماێی و جهژنی چلهی هاوین
ژمارەی بڕیار : 6
ساڵی دەرچوون : 2010
بەرکارە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوە ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژمارە بڕیار: 6 مێژووی بڕیار: 26/10/2010 بڕیار پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (26/10/2010)یدا ئەم بڕیارەی دا. یەکەم:جەژنی سەری سالی ئێزدی کە یەکەم چوارشەممە لە مانگی نیسانە بە گوێرەی سالنامەی ڕۆژهەڵات ،بە پشووی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی -عێراق دادەنرێت. دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن: ١.جەژنی جەمایێ لە حەوتی (٧)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (١٣)ی لە هەموو سالێکدا. ٢.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (٣١)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (٢)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا . ٣.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات . سێیەم:دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار ئەم بریارە جێبەجێ بکەن . چوارەم:ئەم بریارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە. دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق