هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی بڕیار : بڕیاری ژمارهی (2) ساڵی 2007 ڕاگرتنی کارکردن بەمەرجی هاوسەربوون کە لە دەقی مادەی (41) له یاسای داواكاری گشتی ژماره (159) له ساڵی 1979 داهاتووه له ههرێمی كوردستان - عێراق
ژمارەی بڕیار : 2
ساڵی دەرچوون : 2007
بەرکارە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەناوی گەلەوە ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان ـ عێراق ژمارەی بڕیار: 2 ڕۆژی بڕیار: 29/5/2007 بڕیار پشت بە حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو وبەپێی پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان-عێراق لە دانیشتنی ژمارە (20)ی ئاسایی خۆی لە ڕێكەوتی 29/5/2007 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:- یەكەم: ڕاگرتنی كاركردن بە مەرجی (هاوسەربوون) كە لە دەقی بڕگەی یەكەمی ماددەی (41) لە یاسای داواكاری گشتی ژمارە (159)ی ساڵی 1979لە هەرێمی كوردستان- عێراق دا. دووەم:كار بەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت. سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ولایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن. چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت. عەدنان موفتی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عێراق