هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کۆماری عیراقی ئيتحادى
هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان
کوردی
العربية
سه ره تا
دەستوری هەرێم
یاساکانی هەرێم
یاسا ئيتحاديەكان
بڕیارە یاسا
یاسا هەموارکراوە یەکخراوەکان
یاسا هەڵوەشاوەکان
دەربارەی بنکەی یاسادانان
پەیوەندی بکە
کوردی
العربية
ناونیشانی بڕیار : بریاری ژمارە (8) ساڵی 2009 پەسند کردنی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان
ژمارەی بڕیار : 8
ساڵی دەرچوون : 2009
هەڵوەشاوەتەوە
هەموارەکان : 0
یاسا پەیوەستەکان : 0
دەقی یاسا
وێنەی یاساکە بە PDF
وێنەی یاساکە بە Word
بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان بەناوى گەلەوە پەرلەمانی کوردستان - عێراق بڕیارى ژمارە (8)ى ساڵى 2009 پشت بەستن بە بڕگەى (1)ى ماددەى (56) لەیاساى ژمارە (1)ى ساڵى 1992ى هەموارکراو، ماددەى یەکەم/ یەکەم و دووەم لەیاساى ژمارە (16)ى ساڵى 2008ى هەموارکراو، پەرلەمانى کوردستان ـ عێراق لەدانیشتنى ئاسایى ژمارە (21)ى رۆژى 24/6/2009ى ئەم بڕیارەى دا: یەکەم: پەسند کردنى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان ـ عێراق بە (95) دەنگ لەکۆى دەنگى (96) ئەندامى ئامادەبوو ئامادەنەبوونى (14) ئەندام. دووەم: پڕۆژەى دەستوور بەرچاوگەلى هەرێمى کوردستان ـ عێراق لەراپرسیەکى گشتیدا دەخرێ کە رۆژى شەممەى رێکەوتى 25/7/2009، ئەنجام دەدرێ. سێیەم: لەسەر ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانە حوکمەکانى ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن. چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژى دەرچوونیەوە جێ بەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەى فەرمى (وەقائیعى کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە. عەدنان موفتى سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق