كورتەیەك لە بارەی بنکەی یاسدانان
بەگوێرەی فەرمانی پەرلەمانی ژمارە (2/5/1904) لە 21/8/2019 لێژنەیەك لەژمارەیەك راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان و پسپۆری بواری تەکنەلۆژیا پێکهێنراو ڕاسپێردران بە ئامادەكردنی بنکەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان بەشێوەكی ئەلیكترونی، كە هەموو ئەو یاساو بڕیارە یاساو پەیڕەوو رێنماییانە لەخۆبگرێت كە لەلایەن دامەزراوە دەستووریەكانی هەرێمەوە دەرچوون و دەردەچن، هەر لەساڵی 1992 وە تاوەكو ئیستا، هەروەها ئەو یاسا ئیتحادیانەش دەگرێتەوە كە لەهەرێم بەگوێرەی یاسای دەرچووێندراو لەپەرلەمانی كوردستان بەركاركراون. ئەو بنکەیە بەشێوەیەك ڕێكخراوە كەرێگەدەدات بەبەردەوامی و رۆژانە بەپێی پێویست نوێبكرێتەوە.
ئامانجی بنکەی یاسادانان :
قۆناغەكانی ئامادەكردنی بنکەی یاسادانان :
یەکەم:
لێژنەكە یەكەم كۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ دەسپێکی کارەکانی لە 21/8/2019 ئەنجامدا، یەكەم هەنگاویش لەوبارەیە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی داتاكانی پەیوەندیدار بەیاساو بڕیارەکان بوو بەشێوەی (word )، بەڵام لێرەدا كێشەی نەبوونی دەقی بەشێک لەویاساو بڕیارانە بەشێوەی (word ) سەری هەڵدا، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بەخولی یەكەمی پەرلەمان، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەكی فەرمی لەفەرمانبەرانی یاسایی پەرلەمان بەو ئەركە راسپێدران تا جارێکی تر چاپیان بکەنەوە.
دووەم:
پەرلەمانی کوردستان لە مێژووی تەمەنی خۆیداو لەخولە جیاوازەکانی و لەساڵی جیا جیادا، چەندین یاسای بۆ چەندین جار هەموار کردۆتەوە، بۆیە پێویست بوو ئەم یاسایانە لەشێوەی یەک پاکێچ کۆبکرێنەوەو یەکبخرێن بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگاتە بەردەستی پسپۆران و خوێنەران، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک بەفەرمانی سەرۆکی دیوان لە ژمارەیەک فەمانبەری یاسایی پێکهات بەسەرپەرشتی راوێژکاری یاسایی بۆ یەکخستنی ئەم یاسایانە.
سێیەم:
لێژنەكە پێی باشبوو پەیوەندی بەهەندێك لەڕیكخراوە نێودەوڵەتی و ناوەخۆییەكان بكات بەمەبەستی بەدەستهێنانی پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی و بۆكارەكانی دانانی ئەو بنکەیە. بۆئەم مەبەستەش وەفدێکی لیژنە بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لێژنە و ئەندامەكانی سەردانی نووسینگەی یونامی كرد لەهەولێر، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرێز (ریکاردۆ رۆدریگز) بەرپرسی یونامی داوای پڕۆپۆزەلیكیان كرد لەو بارەیەوە، دواتر پڕۆپۆزەلەكە بەڕاوێژ لەگەل دوو شارەزای یۆنامی ئامادەكراو ئاراستەی یۆنامی کرا بەو مەبەستەی بیخاتە بەردەم رێكخراوەكان بۆ پاڵپشتیكردنی كارەكە، هەروەها وێنەیەك لە پرۆپۆزەڵەکە ئاراستەی رێکخراوی بانكی نیودەوڵەتی كرا، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵامێكمان وەرنەگرت، بۆیە لێژنە بڕیاریدا پشت بەتوانای دارایی و هونەریی پەرلەمان ببەستی بۆ تەواوكردنی ئەوكارە. ئەوەی هاندەریش بۆ ئەوكارە، ئەو ئارەزووە گەورەیەی سەرۆكی پەرلەمان بوو لەتەواوكرنی ئەو كارە جا هەرچیەك بێت لەبەربەست و تێچووەکەی.
چوارەم
دوای چاپکردنی یاساو بڕیارەکان لەلایەن لیژنەیەک لەفەرمانبەرانی پەرلەمان، لەلایەن بەشی بنکەی یاسادان سەر بەسەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان لەرووی هونەری رێكخرایەوەو دەستکرا بەدانانی داتاكان لەپرۆگرامەکە (database)، هەروەها هەموو یاساكان بەشێوەی ئەسڵی خۆیان لە سەرجەم ژمارەکانی رۆژنامەی فەرمی (پەرلەمانی کوردستان) کە لە ساڵانی 1992 - 2009وەک رۆژنامەی فەرمی پەرلەمانی کوردستان دەرچووەو (93)ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ سەرجەم ژمارەکانی رۆژنامەی فەرمی وەقائعی كوردستان دەرهێنراوە بەشێوەی (pdf) جیاکراوەتەوە تاكو لەگەڵ هاوتاكەی بەشێوەی (word) بەراورد بکرێت و دابنرێت.
پێنجەم:
1. لێژنەیەكی پێداچوونەوە بە فەرمانی سەرۆكی پەرلەمان لە(9) راوێژكاری یاسایی پەرلەمان پێكهندرا، بۆ پێداچونەوە و بەراوردكردنی هەموو یاساكان، بۆ ئەوەی هیچ یاسایەك دانەبەزێنرێت ئەگەر وردوو دروست نەبێت.
2. لێژنەیەكی پێداچوونەوە بە فەرمانی سەرۆكی پەرلەمان لە(9) راوێژكاری یاسایی پەرلەمان پێكهندرا، بۆ پێداچونەوە و بەراوردكردنی هەموو بڕیارە یاساکان، بۆ ئەوەی هیچ بڕیارە یاسایەك دانەبەزێنرێت ئەگەر وردوو دروست نەبێت.